پەروێز نیازی ئەسکەندەر
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-13
ساڵی ١٩٧٦ لە گوندی (پاڵانیا)ی هەورامان لەدایکبووە. بەشی کارگێڕی لە کۆلێژی کارگێڕی و ئابوری لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی تەواوکردووە. ساڵی لە ١٨ی ١٢ی ٢٠١٤ بووەتە بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە و ساڵی ٢٠١٦ تا ١٨ی ١١ی ٢٠٢٠ بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری بووە بە وەکالەت. لە ئێستا فەرمانبەرە لە بەشی ڕۆشنبیری خورماڵ. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە.
سەرچاوەکان:
- تروسکەی هەڵەبجە (ئەلبومی کاروچالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەدەب و هونەری هەڵەبجه)، سەبا ئەحمەد، چاپ یەکەم، چاپخانەی پیرەمێرد، هەڵەبجه، ٢٠٢٣، ل٨.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (پەروێز نیازی ئەسکەندەر) لە ١٠ی ٩ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم