فەیسەڵ شیرەمەڕی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییە. ناوی (فەیسەڵ ئیبراهیم عەزیز)ە. ساڵی ١٩٧٠ لە گوندی (شیرەمەڕ)ی سەر به شارۆچکەی خورماڵ لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی شیرەمەر و ناوەندیی له سیروان و ئامادەی لە هەڵەبجه و شارەزوور و پەیمانگەی تەکنیکی لە سلێمانی تەواوکردووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی له سیاسەتی گشتی لە زانکۆی گرینچ لە لەندەن بەدەستهێناوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ١٩٩٧ لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا ناوەندی ڕووناکبیریی خورماڵیان دامەرزاندووه و کراوە به سەرۆکی ناوەندەکه. ڕۆڵی هەبووە لەوەی ڕێکخراوی NPA نەرویجی پڕۆژەی کارۆئاوی کارەبای گوندی زەڵم جێبەجێبکات. بەکاری حیزبی ساڵی ٢٠٠٢ چووەتە دەرەوە و لە هەڵبژراردنی ساڵی ٢٠١٤ بە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هەڵبژێرراوە و تا ساڵی ٢٠١٨ بەردەوامبووە.
سەرچاوەکان:
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (فەیسەڵ ئیبراهیم عەزیز)، لەدایکبوو: ١٩٧٠، بڕوانامە: بەکالۆرێس، پیشە: کاسب، لە ٢٦ی ٤ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: سەرچڵ یونس عبدالکریم