عومەر توت ئاغاجی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
ناوی (عومەر مەحموود محەممەد)ە. ساڵی ١٩٧٢ لە گوندی (توت ئاغاج)ی سەر بە قەزای (سەیدسادق) لەدایکبووە. بڕوانامەی دبلۆمی لە (ڕووپێوکاری) لە پەیمانگای تەقەنی موسڵ و دوو بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بوارەکانی ئاداب عەرەبی لە زانکۆی ئیسلامی لە بەغداد و یاسای زانکۆی ئەلعێراقییە لە بەغدا بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠٠٢ وەک (ڕووپێوکار) لە فەرمانگەی تاپۆی سەیدسادق دامەزراوە. ساڵی ٢٠١٢ بووە بە بەڕێوەبەری فەرمانگەی تاپۆی سەیدسادق. ساڵی ٢٠١٥ وەک بەڕێوەبەر گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی تاپۆی هەڵەبجە و تائێستا بەردەوامە. سەرەڕای کارەکەی خۆی لە ١٣ی ٢ی ٢٠٢٢ەوە وەک جێگری سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە دەستبەکارە.
سەرچاوەکان:
- نامەیەکی (عومەر مەحموود محەممەد) بۆ ئامادەکار، لە ١٠ی ٨ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: د. عادل سدیق عەلی