وێستگەی ژیانەوە

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


لاپەڕەی 592

پڕۆژەی خێرخوازی

یەکەم پڕۆژەی خێرخوازی و خزمەتگوزاریی ژینگەییە بۆ خزمەتگوزاریی گواستنەوە و لێخوڕینی پاسکیل بە بێ بەرانبەر، لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی سەرمایەدار حاجی تاهیری سەرگەتییە و بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاریی هەڵەبجە. کەوتووەتە نزیک کۆمەڵگەی فەرمانگەکان لە خورماڵ، دابینکردنی ٣٠ پاسکیلە بۆ ڕاییکردنی هەر کەسێک لەناو خورماڵ، کە بیەوێت کارەکانی ڕاییبکات، بە مەرجێک تەمەنی لە ١٥ساڵ کەمتر نەبێت. دوای تەواوبوونی کارەکەی پاسکیلەکە دەباتەوە شوێنی خۆی. کارمەندێک سەرپەرشتی پێدان و وەرگرتنەوەی پاسکیلەکان دەکات و کات بۆ بردنی پاسکیلەکە دیارینەکراوە.

سەرچاوەکان:

  1. سەردانی مەیدانیی ئامادەکار بۆ وێسگەی پاسکیلسواری ١٩ی ٤ی ٢٠٢٥.

ئامادەکردنی: بەهجەت ئەبوبەکر یونس

4

هاوبەشی پێبکە