بیاوێڵە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
بنکەی وەرگرتنی گەنمە. سەر بە وەزارەتی بازرگانیی عێراقە. کەوتووەتە گوندی (دەرەشیش)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی چوار دۆنم زەوییە. لە ئێستادا لە پێنج بەنکەر پێکهاتووە و ساڵانە توانای وەرگرتنی ٢٥٠٠٠ تەن گەنمی هەیە. ساڵانە گەنمی جوتیاران وەردەگرن و دەیگوازنەوە بۆ ئاشەکانی ئارد لە سلێمانی. لە ئێستادا بەشێوەیەکی گەورە و فراوان و نوێ کاری تێدادەکرێت.
سەرچاوەکان:
- سەردانی مەیدانیی ئامادەکار بۆ شوێنەکە، لە ٧ی ٣ی ٢٠٢٣.
- وەرگرتنی زانیاری لە (بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە) بە نوسراوی ژمارە (.٥٨٣)، لە ٧ی ٣ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: ئەرکان ئەحمەد جاف