بازیان

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


لاپەڕەی 578

کۆمەڵگای زۆرەملێ

کەوتووەتە سەر ڕێگای کەرکوک - سلێمانی. ناوچەیەکە بە (حەوزەی بازیان) ناسراوە. ئێستا قەزایەکە سەر بە سلێمانی و مەڵبەندی ناحیەکەی بازیانە. بە چیا دەورەدراوە و پێدەشت و دەربەندی هەیە. لەگەڵ تەیناڵ و پیرەمەگروون و سەنگاودا هاوسنورە. دوای فەرمانی ڕاگواستنی گوندەکان شارۆچکەکانی ئەڵڵایی و گۆپاڵە و ساڵانی ١٩٨٧ بۆ ١٩٨٩ بازیان یەک و دوو، کرانە کۆمەڵگای زۆرەملێ و لەگەڵ باینجاندا، دوای کیمیاباران و شاڵاوەکانی ئەنفال و جینۆسایدی کورد، خەڵکی ڕاگوێزراوی پێشتری دەڤەری بتوێن و قەڵادزێ و پاش گەڕانەوەی هەڵەبجەییەکانیش، چەند خێزانێکی ئەو شارەی تێدا جێگیرکراوە و لەژێر چاودێری و مانەوەی زۆرەملێ و ئازاری دەرونیدا ژیانیان گوزەراندووە. دواتر بەشێک لە هەڵەبجەییەکانی بازیان و باینجان و پیرەمەگروون، گواسترانەوە بۆ گردەچاڵ و بەرحوشتر و تۆپزاوە.

سەرچاوەکان:

  1. جوگرافی کوردستان، کەریم زەند، چاپی دووەم، چاپخانەی شڤان، ٢٠٠٥، ل٤٣٤.
  2. ڕۆمەڵخەزای هەڵەبجە، هاودەن محەممەد فەرەج، بەرگی دووەم، چاپی یەکەم، چاپخانەی چوارچرا، سلێمانی، ٢٠١٥، ل، ٩٥، ٢٩٩.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

2

هاوبەشی پێبکە