ئیبراهیم خورماڵی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
ئەرشیفێکی هونەریی گەورەیە، لەلایەن کەسێکی شارۆچکەی (خورماڵ)ـەوە کۆکراوەتەوە. لە ساڵی ١٩٧٧ەوە دامەزراوە، لە: هەشت هەزار کاسێتی تەسجیل، ٤٠٠ کاسێتی ڤیدیۆیی دراماو گۆرانیی کۆن، ٥٠٠ کاسێتی گۆرانی هەورامی، هەزار کاسێتی سیدی، ١٢ تەسجیلی کۆن و یەک قەوان، پێکدێت. ئەم ئەرشیفەی لە ژوورێکی ماڵەکەیدا کۆکردووەتەوە. زیاتر لە ٤٠ ساڵە ئەو بەرهەمانە کۆدەکاتەوە و بووەتە جێگەی سەرنجی زۆرێک لە هاوڵاتیان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، ئەمە یەکەم ئەرشیفی گەورەیە لە سنورەکەدا تاکو ئێستا دامەزرابێت، ئێستاش بەردەوامە لە کۆکردنەوەی گۆرانی و بەرهەمی هونەریی ناوچەکە. سەرجەم گۆرانییەکانی هونەرمەندان، عوسمان هەورامی و حەمەحسین کەیمنەیی و نەوزاد هانەدنی و چەندین هونەرمەندی تر، لەلاى پارێزراون، کۆنترین گۆرانی هی ساڵی ١٩٤٠ە و لەلاى ئەرشیف کراوە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ئیبراهیم عەلی سابیر)، لەدایکبوو: ١٩٧٠، ئاستی خوێندن: سەرەتایی: پیشە: کارمەندی حکومی، لە ٢٢ى ٩ى ٢٠٢٣، لە خورماڵ.
- سەردانی مەیدانیی ئامادەکار بۆ شوێنەکە، لە ٢٢ى ٩ى ٢٠٢٣، لە خورماڵ.
ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی