مەحموودخانی دزڵی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
کەوتووەتە ناوەندی شارۆچکەی (خورماڵ) لە بەشی سەرەوەی بازاڕ. هەردوو ڕێگای سەرەکیی (بیارە و هاوینەهەواری ئەحمەدئاوا) بەیەک دەگەن. ڕووبەرەکەی (١٠٠م)ـە. ساڵی ٢٠٠٩ دروستکراوە. شۆستە و ڕووناکەرەوە و ترافیکلایتی بۆ دابینکراوە. بە فولکەی (مەحموودخانی دزڵی) ناسراوە، چونکە ساڵی ٢٠٠٩ پەیکەرێکی مەحموودخانی دزڵی بە سواری ئەسپەوە لەو شوێنە دانراوە.
سەرچاوەکان:
- گفتوگۆی تیمى مەیدانى لەگەڵ (بەرزان زاهیر محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٧١، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: پەیکەرساز، لە ٢٩ی ٥ی ٢٠٢٤.
- سەردانى مەیدانى تیمى مەیدانى بۆ شوێنەکە، لە ٢٩ی ٥ی ٢٠٢٤، لە خورماڵ.
ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ شارۆچکەی خورماڵ