خورماڵ

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


لاپەڕەی 550

کارگەی سەهۆڵ

کارگەی دروستکردنی سەهۆڵ بووە، لەساڵی ١٩٧٦ دروستکراوە، کەوتووەتە بەرانبەر مزگەوتی گەورەی خورماڵ، خاوەنداریەتی کارگەکە بۆ کەسێک دەگەڕێتەوە بەناوی (حەمە ئەمین عەباس ڕۆستەم)، کارگەکە ڕۆژانە سەهۆڵی بەرهەمهێناوە و ڕووبەری کارگەکە ٥٠٠ مەتر دووجا بووە. ٢ کارمەند کاریانکردوە، ڕۆژانە ٢٥٠ قاڵب سەهۆڵی بەرهەمهێناوە. لە ساڵی ١٩٨٥دا کارگەکە بەهۆی شەڕی عێراق و ئێرانەوە لەکارکەوتووە. بیناکەی بە بلۆک و چیمەنتۆ دروستکراوە، تاکو ئێستاش پاشماوەی بیناکەی ماوە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (فایق ڕەشید حەسەن)، لەدایکبوو:١٩٥٣، بڕوانامە: سەرەتایى، پیشە: خانەنشین، لە١ ى٣ى٢٠٢٥، خورماڵ.
  2. چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ(عومەر عەبدولقادر سڵێمان)، لەدایکبوو:١٩٥٣، بڕوانامە: ئامادەیى، پیشە:خانەنشین، لە١ ى٣ى٢٠٢٥، خورماڵ.

ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی

3

هاوبەشی پێبکە