خورماڵ
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09
کارگەی دروستکردنی بلۆک بووە. لەساڵی ١٩٧٢ دامەزراوە، یەکەم کارگەی بلۆک بووە لە سنورەکەدا. کەوتووەتە تەنیشت قەڵای خورماڵ لە قەراخ چەمی زەڵم، کە بەناو خورماڵدا تێدەپەڕێت، لە تەنیشت ئێستای مزگەوتی قەڵا، مەحیەدین ڕەشید عەلی خاوەنی بووە. ڕووبەرەکەی ٢٠٠ مەتر دووجا بووە، کارگەی دەستی بووە، بلۆکی چیمەنتۆی دروستکردوە. ٢ کەس لەکارگەکە کاریانکردوە و ڕۆژانە بە پێی پێویستی و خواستنی خەڵکی، بلۆک دروستکراوە و ساڵی ١٩٧٦ بەیەکجاری داخراوە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (فایق ڕەشید حەسەن)، لەدایکبوو:١٩٥٣، بڕوانامە: سەرەتایى، پیشە:خانەنشین، لە١ ى٣ى٢٠٢٥، خورماڵ.
- چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ(عومەر عەبدولقادر سڵێمان)،لەدایکبوو:١٩٥٣،بڕوانامە: ئامادەیى ،پیشە:خانەنشین،لە١ ى٣ى٢٠٢٥، خورماڵ.
ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی,هومایون ساحیب کەریم