ئاڵا

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


کارگەیەکى دروستکردنى سفرەى سەفەرییە، یەکەم کارگەى دروستکردنى سفرەیە لە سنورى پارێزگاى هەڵەبجە. دەکەوێتە قەزاى خورماڵ، لە گەڕەکى داڵانى، کارگەکە سفرەی سەفەری لە زەرف دروستدەکات و دواتر لە کارتۆندا کەپس دەکرێت و دەخرێتە بازاڕەکانەوە. خاوەنی کەمال ئەمینە و لە سەرەتاى ساڵى ٢٠٢٤ دامەزراوە، ڕووبەری کارگەکەى ٥٠ مەتر دووجا دەبێت .ڕۆژانە لەسەر خواستی کڕیار سفرە بەرهەمدەهێنێت. ئەگەر بەردەوام کار بکرێت، ڕۆژانە پەنجا کارتۆن سفرە بەرهەم دەهێنێت. کارگەکە بە سێ کارمەند بەرێوەدەچێت. بەرهەمەکەی تەنها لە سنوری پارێزگای هەڵەبجەدا بڵاودەبێتەوە. لەڕۆژی دەستپێکردنەوە تا ئەمڕۆ، توانای بەرهەمهێنانى کارگەگە زیاترە و بەتەواوەتى دەتوانێت پێداویستیى پارێزگاى هەڵەبجە پڕبکاتەوە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ(کەمال ئەمین گوڵپى)،لەدایکبوو: ١٩٧٩،بڕوانامە: ماستەر،پیشە: مامۆستایى ئاینى،لە ٢٩ى٢ى٢٠٢٥،لە خورماڵ.
  2. سەردانی مەیدانیی ئامادەکار بۆ کارگەى ناوبراو،لە ٢٩ى٢ى٢٠٢٥.

ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی

4

هاوبەشی پێبکە