میوانخانە دێرینەکانی هەڵەبجە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
چەند میوانخانەیەک لەناو شاری هەڵەبجەدا بەپێی سەردەمی جیاواز، بەتایبەتی دوای ساڵی ١٩٢٣ بۆ ١٩٢٨، هەبوون:
١- شاهۆ: لە نزیک مزگەوتی گەورە بووە و مەلا محەممەد ئەمینی گوڵچین کردویەتییەوە.
٢- حامیدبەگ: بە میوانخانەی جاف ناسراوە و لە قەیسەریی حامیدبەگی جافدا بووە، هەتا ڕادەیەک خاوێن و پێشکەوتوو بووە و کەریم شاسوار ناوێک سەرپەرشتیکردووە.
٣- سلێمانی: لە شەقامی گشتیدا بووە لە سەرووی دوکانەکەی عومەر بانەیی. خاوەنەکەی حاجی ئەحمەد ڕەشید خەڵکی سلێمانی بووە. لە دوای نەمانی میوانخانەکەی حامید بەگ، کەریم شاسوار بەڕێوەیبردووە.
٤- هەورامان: لە گەڕەکی کانی قوڵکەدا بووە. خاوەنەکەی سەعید خەڵەف ناوێک بووە.
سەرچاوەکان:
- هەڵەبجەو تیشکێک لەسەر بنەماڵەکانی، سەیفەدین سەی محەممەد نانەوا، چاپی یەکەم، چاپخانەی چوارچرا، ٢٠١٠، ل٧٣.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (ڕێبوار ئەحمەد غوڵام)، لەدایکبوو: ١٩٥٥، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: خانەنشین، لە ١٨ی ١١ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم