بەرزاییەکانی سنوری گوندی بێلەنگه
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14
١- خله خەنجەر (شاخ): کەوتووەتە خۆرهەڵاتى گوندى بێلەنگە و سنورى نێوان گوندى بێلەنگە و گوندى پريسى خواروو.
٢- لغاوگيرە (شاخ): کەوتووەتە نێوان گوندى بێلەنگە و گوندى پريسى سەروو. واتە سەمتى خۆرهەڵاتى گوندى بێلەنگە پێکدەهێنێت. نزيکەى يەک کيلۆمەتر و نيو به ئاڕاستەى باکورى خۆرئاوا درێژ دەبێتەوە. (٦٠٠ بۆ ٨٠٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. بەڵام بەرزترين خاڵى ئەم زنجيرەيه (٧٦٢م)ـە.
٣- گردە قووچ (گرد): بە دووریى دوو کيلۆمەتر و نيو کەوتووەتە سنورى نێوان گوندى بێلەنگە و گوندى بێژاوا. گردێکى سروشتيیە. بە گشتى (٦٢٠م) لەئاستى ڕووى دەرياوە بەرزە، بەڵام خودى گردەکە نزيکە هەشت مەتر بەرزە بە بەراورد بە زەويیەکانى دەورووبەرى.
٣- باسکى ماينە چەرمگ (بەرزايى): بە دووریی کیلۆمەتر و نیوێک کەوتووەتە باشورى خۆرهەڵاتى گوندى بێلەنگە. لە ملەى کەردزياگ دەستپێدەکات، تا ڕێگەى گوندى پريسى خواروو و گوندى گوندە. زنجيرە بەرزاييەکە و درێژيیەکەى لە کيلۆمەترێک کەمتره.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى تيمى مەيدانى لەگەڵ (بورهان شێخ عیزەدین محەممەد)، لەدايکبوو: ١٩٥٥، بڕوانامە: بەکالۆريۆس، پيشە: خانەنشين، لە ٤ی ٨ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنى تيمى مەيدانى لەگەڵ (زايد شێخ نەجمەدین محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٧٥، بڕوانامە: بەکالۆريۆس، پيشە: کاسب، لە ٤ی ٨ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ گوندى بێلەنگە