قەیسەرییەکانی ناو شارۆچکەی خورماڵ

دواین نوێکردنەوە: 2026-10-15


١- ئەحمەد: کەوتووەتە ناوبازاڕی شارۆچکەی (خورماڵ)، نزیک مزگەوتی(بوخاری)، لە ساڵی ٢٠٢٢ کراوەتەوە، تایبەتە بە جلوبەرگی ئافرەتان و پیاوان و منداڵان و کەمالیات. قەیسەرییەکە لە ١٢ دوکان پێکدێت. ڕووبەری قەیسەرییەکە بە گشتی (٣٥٠م٢) دەبێت. بە بلۆک و کۆنکرێت دروستکراوە و خاوەندارێتی بۆ کەسێک دەگەڕێتەوە بەناوی (ئەحمەد تازەدێی). بەڕۆژ و هەتا درەنگانێکی شەو کراوەیە.

٢-خورماڵ: کەوتووەتە ‌سەر شەقامی (کارێز)ە، تەنیشت قەیسەریى (شەم)، ڕووى لە ڕۆژهەڵاتە، ڕووبەرەکەی (٤٠٠م). ساڵی ٢٠١١ دروستکراوە. لە دوو نهۆم پێکدێت و نهۆمی دووەم ماڵە و نهۆمی یەکەم لە ١٠ دوکان پێکهاتووە، کە کەمالیات و بابەتی ژنانەو مۆبلیاتی قەنەفەیە. خاوەندارێتی بۆ (دڵسۆز یونس کاکەبرا) دەگەڕێتەوە. هەتا کاتژمێر ١١ى شەو کراوەیە.

٣- شەم: یەکەم قەیسەریی دروستکراوە. کەوتووەتە ‌سەر شەقامی (کارێز)ە، لە نزیک لقى یەکگرووى ئیسلامى، ڕووبەرەکەی پێکدێت له (٣٧٥م٢)، مێژووی دروستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٠ لە سێ نهۆم پێکدێت، نهۆمی یەکەم لە ١١ دوکان پێکهاتووە و نهۆمی دووەم و سێیەم خانووە، نهۆمى یەکەم، کە قەیسەرییەکەیە و دووکانەکان لەبەرانبەر یەک دروستکراون و ناوەڕاستى دوکانەکان ڕاڕەوێکە، دوکانەکانیش لەبەرگدوور و جلوبەرگی پیاوان و ژنان و بابەتی پێداویستی ماڵ پێکدێن ، خاوەندارێتی بۆ (خاتوو ڕەنگینی کوێخا ڕۆستەم) دەگەڕێتەوه.

٤- میهران مۆڵ: کەوتووەتە سە‌ر شەقامی (کارێز)ە. ڕووه ‌و خۆرئاوا، بەرانبەر هەردوو قەیسەرى (شەم و خورماڵ). ڕووبەرەکەی (٥٤٠م٢) دەبێت. ساڵی ٢٠٢٣ دروستکراوە. لە ژێرزەمینێکى گەورە و دوو نهۆمم پێکهاتووە. ژێرزەمینەکە وەک کۆگا/مەخزەن بەکاردەهێنرێت. دوو نهۆمەکەى دیکەى لە مۆڵێکی گەورە پێکدێت لە پێداویستی ناوماڵ و کەلوپەلی قاپوقاچاغ و پۆشاک، نزیکەى شەش کەس لەم بینایە کاردەکەن و خاوەنى دووکانن و بژێویان لەسەر ئەو ئیشەیانە. خاوەندارێتی بۆ مامۆستا (عەبدوڵا حەمەموڕاد مەجید) دەگەڕێتەوه.

٥- وەستا عوبەید: ساڵی ٢٠١٨ دروستکراوە. تایبەتە بە جلوبەرگی ئافرەتان و پیاوان. لە ژێرزەمینێک و ١٤ دوکان پێکدێت. ڕووبەری قەیسەرییەکە (٣٥٠م٢) دەبێت. خاوەندارێتی بۆ کەسێک دەگەڕێتەوە بەناوی (عوبەید حەمەخان). لە ئێستادا ١٢ دوکاندار دوکانیان لە قەیسەرییەکەد هەیە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (مەسعوود حەمەموڕاد مەجید)، لەدایکبوو: ١٩٨٤، بڕوانامە: بەکالۆرێس، پیشە: مامۆستا و دوکاندار، لە ٢٩ی ٥ی ٢٠٢٤، لە خورماڵ.
  2. چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (سەرباز مەحموود محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٩٣، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: بەرگدوور، لە ٢٩ی ٥ی ٢٠٢٤، لە خورماڵ.
  3. چاوپیکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (کامەران عەبدوڵا‌ محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٨٣، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: دوکاندار، لە ٢٩ی ٥ی ٢٠٢٤، لە خورماڵ.
  4. چاوپێکەوتنی تیمیی مەیدانی لەگەڵ (مادێح ئەحمەد محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٦٩، ئاستی خوێندن: ناوەندى، پیشە: دوکاندار، لە ٢٨ی ٥ی ٢٠٢٤، لە خورماڵ.
  5. گفتوگۆی تیمی مەیدانی لەگەڵ (ئومێد عومەر حەمەشەریف)، لەدایکبوو: ١٩٧٩ بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ٣٠ی ٥ی ٢٠٢٤.
  6. چاوپێکەوتنی تیمیی مەیدانی لەگەڵ (خالید محەممەد ڕەحیم)، لەدایکبوو: ١٩٨٩، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: دوکاندار، لە ٢٨ی ٥ی ٢٠٢٤، لە خورماڵ.
  7. سەردانى تیمی مەیدانی بۆ قەیسەرییەکان، لە ٢٩ی ٥ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ شارۆچکەی خورماڵ

58

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

مەلا قادری قادری

زاناو خوێندەوار و مدرس و وتاربێژە، ئیمام جومعەی مزگەوتی پاوە. ساڵی ١٩٥٣ز لە نوریاو لە دایک بووە  لای مامۆستا هەڵکەوتووەکانی ئێران و عێراق خوێندوویەتی و خوێندنی تەواوکردووە.لە هەردوو کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە ١٩٨٨ز و کۆڕەوە گەورەکەی ساڵی ١٩٩١ز ڕۆڵێ بەرچاوی هەبووە لە فریاکەوتن و بەتەنگەوەچوونی کوردانی باشووردا. لە پاڵ هەستی کوردانەی گەنجانی تردا، لیژنەیەکی یاریدەدەری ئاوارەکان دروستدەکات و لە وتاری جومعەدا بەتەنگەوەچوونی ئاوارەو لێقەوماوان لە تاعەت و عیبادەت بانتر وەسف دەکات. بەو هۆیەوە کوردانی ڕۆژهەڵات دەمودەستر دەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەئاوارەو بریندارانی هەردوو کارەساتەکە. دوای ڕاپەڕین ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لە ڕوداوەکانی مەرزی نێوان باشور و ڕۆژهەڵات، خێزاندارەو  لە شاری پاوە نیشتەجێیە.

زیاتر بزانە
مامۆستایى ئاینى

هەڵەبجە لە مێژووی خوێناوی عێراقدا

نووسین و ئامادەکردنی: سەریاس جوانڕۆیی چاپی یەکەم:چاپخانە: رێدار بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، ٢٠٢٦، تیراژ: ٥٠٠ دانە ناوەڕۆکی پەیوەندار: هەڵەبجە، بەشێک لە مێژووی هەلەبجە، قۆناغی ئاوەدانکردنەوەی شار بە ناوی هەڵەبجە، قەزای گوڵعەنبەر، هەڵەبجەو هەڵبژاردن، هەندێک لەو تاوانانەی بەرانبەر هەڵەبجە ئەنجامدراون، هەڵەبجە ١٩٧٧-١٩٨٨، جەنگی عێراق و ئێران، خۆپیشاندان و ڕاپەڕینەکانتاوەکو ١٣-٥-١٩٨٧، تۆپبارانی هەڵەبجەو کارەساتی قوتابخانەکەی سیروان، پەلاماری ئێران و داگیرکردنی هەڵەبجە، ئامادەکارییەکانی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر شاری هەڵەبجە،خەڵکی هەڵەبجە لەبەردەم چارەنوسێکی نادیاردا، چەکی کیمیایی، کیمیابارانی هەڵەبجە، ئێران چی برد لە هەڵەبجە، دۆسیەی قەرەبووکردنەوەی  هەڵەبجە لەبەردەم دادگادا، بەڵگەنامەکان.

پێگەی هەورامان لە بزاڤی ڕزگاریخوازی باشوری کوردستاندا(١٩٧٥-١٩٨٨)

ئامادەکردنی: صباح مجید فتاح چاپی یەکەم، ٢٠٢٦ ناوەڕۆکی پەیوەندار: هەرەسی شۆڕشی ئەیلول و دروستبوونەوەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی حزبەکان لە هەورامان(١٩٧٥-١٩٧٩) خەباتی چەکداری حزبەکان لە هەورامان، دۆخی دانیشتوانی ناوچەی هەورامان( ١٩٧٥-١٩٨٨) کردەی ڕاگواستنی گوندەکانی هەورامان، بزافب جەماوەری، خۆپیشاندان و ڕاپەڕینەکان لە هەورامان، کیمیابارانی دانیشتوانی ناوچەی هەورامان.

هەڵەبجە لە ژێر هەوری زەهراویدا

نووسینی: د. ئارام ئەسعەدعەبدولڕەحیم، زانا ئەحمەد عەلی چاپی یەکەم، ٢٠٢٦، سلیمانی ناوەڕۆکی پەیوەندار: پوختەیەک لە مێژووی هەڵەبجە،  ناوی ، جوگرافیای ، دانیشتوانی، پێمهاتەی کۆمەڵایەتی و، ئاینی و ڕۆشنبیری ، گرتنی شاری هەڵەبجە لە لایەن سوپای ئێرانەوە. کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، مێژووی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، بارودۆخی دانیشتوانیهەڵەبجەپاش کیمیاباران

ئەمیر سلیم ئەمین بەگ

ڕاگەیاندن کارە، لە دایک بووی گوندی  بەڵخەی هەورامان ، ساڵی 1972. سەروتای خوێندنی لە زێدی خۆی دەستپێکردووە، قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە هەڵەبجە خوێندووە، لەدواتێ قۆناغی ئامادەیی لە هەولێر خوێندووە، دەرچووی کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان -زانکۆی بەغدا 1995، لە ساڵی 1995پیشەی مامۆستایە -پسپۆڕی زمانی عەرەبی، لە ساڵی 2000 وەک راگەیاندکارێک کاری ڕاگەیاندن ئەکات . دەستی نوسینی شیعری هەیە بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی، 18ساڵە وەک پەیامنێر لە سنوری هەڵەبجە شارەزوور هەورامان کار ئەکات، لە ساڵی 2009  پەیامنێری کەناڵی سپێدە بووە،  لە 2018 پەیامنێری کەناڵی زاگرۆس عەرەبیە تا ئێستا بەردەوامە،  خاوەنی سێ منداڵە لە هەڵەبجە نیشتەجێیە

زیاتر بزانە
ڕاگەیاندکار

وەرزی هەڵەبجە

پڕۆژەیەکی گەورەی دانراوە لە دەروازەی شاری هەڵەبجە. پانۆرامای بیرهێنانەوەی ڕووداوی کیمیابارانی هەڵەبجەیە. وەک مۆنۆمێنت و سونبولی نەمری و ژیانەوە خۆی دەنوێنێت. کاری هونەرمەند (ڕەجا محەممەد عەلی)یە و لە‌ بیرۆکە و بە سەرپەرشتی هونەرمەند خۆیشیەتی، بە کەرەستە و میتاڵی هەمان ئەو چەک و موشەکانەی بەعسن، کە ١٦ی ٣ی ١٩٨٨ دران بە شاری هەڵەبجەدا و نەتەقینەوە. ساڵی ٢٠٠١ جێبەجێکراوە. لە باخچەی تەنیشت بەڕێوەبەرێتیی کشتوکاڵی هەڵەبجەدایە. بەردەکان لە عەنەب کۆکراونەتەوە بۆ بنکەی پڕۆژەکە، لە ناوەڕاستدا دەستی نزا بە نێرگزی ڕواوەوە بەرزبوونەتەوە، کە هێمای ژیانەوەن. لەبەر گۆڕانکاریی شەقامەکە ساڵی ٢٠٢٣ لابراوە.