کوردستان بۆ بەرهەمەناوازەکان
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
کێڵگەیەکی کشتوکاڵی گەشتیاریی ڕۆشنبیرییە. یەکەمین پڕۆژەی کشتوکاڵیی گەشتیاری و خاوەنی هەفتەبازاڕی کشتوکاڵییە لەسەر ئاستی عێراق و لەسەر نەخشەی کشتوکاڵیی هەرێم دیاریکراوە. کەوتووەتە سەر ڕێگای تەپەکوڕە و بە دووریی ١یەک کیلۆمەتر لە شەقامی (هەڵەبجە - سیراون)ـەوە. حامد ئیسماعیل عەبدولڕەحمان) خاوەنیەتی. لەسەر ڕووبەری ٢٠٠ دۆنم و زیادکراوی ١٠٠ دۆنمی بەکرێ، لەسەر کەرتی ٨ی قشڵاخەڕووتەیە. ٨ی بەیانی بۆ ٨ی شەو کراوەیە. هەفتانە١٠٠٠-١٥٠٠ کەس سەردانیدەکات. بە گشتی ٢٠ کارمەند و کرێکار کاری تێدا دەکەن و ژمارەکە بە گوێرەی وەرزەکان دەگۆڕێت. لە بەشەکانی: دەروازەی پێشوازی و هۆڵ و ماڵە فەرهەنگییەکان، ماڵی پاشا، دیواربەندی نەمران، سەکۆ و کەپری دانیشتن، حەوزی گەورەی ماسی، شوێنی سەیر و دیمەنی گەشتیاری و سواری ئەسپ و عەرەبانە و یاری منداڵان، کێڵگەی فرۆشتن و بەخێوکردنی پەلەوەر بۆ خستنەبازاڕی گۆشت و هێلکە، ژووری پلاستیکی بۆ بەرهەمەکان، باخ و هۆبەی میوەکان، پێکهاتووە.
سەرچاوەکان:
- سەردانی تیمی مەیدانی بۆ شوێنەکە، لە ١٧ی ٨ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (حامد ئیسماعیل عەبدولڕەحمان)، لەدایکبوو: ١٩٧٥، ئاستی خوێندن: ناوەندی، پیشە: کاسب، لە ١٧ی ٨ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی / ناوشاری هەڵەبجە