ڕا سوورە

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


لاپەڕەی 315

ڕێگەی کاروانسەرا‌

ڕێگای کاروانسەرایە. کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی هانەیدن و سەرگەت. لە بەرزیی (١٨٩٤م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە، سنوری نێوان زەوی گوندی هانەیدن و کێمنە و بێرواس و هانە گەرمەڵەی دیوی ئێران پێکدەهێنێت. لە باکورەوە کاوەو سەڵمانا و لوتکەی ملەپسک و دۆڵی ملەگاو وەنێ و لە باشورەوە لوتکەی کەڵگا و شرام و لە خۆرهەڵاتەوە چیای تەتە و کێمنە و بێرواس و لە خۆرئاواوە دۆڵی کێڵاو هەسەنا و شەڵواندڕ دەورەیان داوە، لە بەهاردا خەڵکی بۆ هێنانی گژوگیای بەهاری سەردانیدەکەن، ناوەکەشی هەورامییە و بە واتای ڕێگای سوور دێت لەبەرئەوەی وەک ڕێگایەکی ڕاماڵراو لە درەخت دەردەکەوێت و خۆڵە سوورەکەی دەرکەوتووە.

سەرچاوەکان:

  1. سەردانی مەیدانیی ئامادەکار بۆ شوێنەکە، لە ٢٥ی ٢ی ٢٠٢٣.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ئەمین ئەحمەد حەمەعەزیز)، لەدایکبوو: ١٩٧١، ئاستی خوێندن‌: ناوەندی، پیشە: مامۆستا، لە ٢٥ی ٢ی ٢٠٢٣.
  3. بەکارهێنانی بەرنامەی (Google earth pro).

ئامادەکردنی: د. ڕێباز لوقمان مستەفا

6

هاوبەشی پێبکە