گەورێ
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
کەوتووەتە باکوری خۆرئاوای گوندی یاڵانپێ. لە نێوان زەوییەکانی هەردوو گوندی(یاڵانپێ وبانیشار)دا، وەک سنور وایە. ڕووبەرەکەی(٧٥کم٢) و(٧٠٠ بۆ ١٢٠٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ئەم بانە شوێنێکی گرنگ بووە بۆ ئاژەڵدارەکانی گوندی یاڵانپێ و بانیشار و عامورە. وەکو لەوەڕگایەکی سروشتی سودیانلێوەرگرتووە. جگەلەوەی دەوڵەمەندە بە ڕووەکـی سـروشتـی و گژوگیـای بەهـارە، ئەم بانە دادەنرێت بە سنوری جیاکەرەوەی ناوچەی هـەورامـان لـەگـەڵ بنـاری زنجیـرە چیـای سـورێـن و شـارەزوور.
سەرچاوەکان:
- سەردانی مەیدانیی ئامادەکار بۆ شوێنەکه، لە ١ی ٣ی ٢٠٢٣.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ مامۆستا (محەممەد حەمەکەریم یەڵانپەیی)، لە ١ی ٣ی ٢٠٢٣.
- بەکارهێنانی بەرنامەی (Google earth pro, arc map arc GIS V١٠. ٨).
ئامادەکردنی: د. ڕێباز لوقمان مستەفا