هانە سووره (گوند)‌

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


کەوتووەتە سنوری ناحیەی (سیروان) و بە دووریی نزیکەی حەوت کیلۆمەتر و نیو لە شاری هەڵەبجەوە دوورە. گۆڕستانی (ملەی مزیار) کەوتووەتە ئەم گوندەوە، کە لە شوێنێکی جوگرافیی بەرز و ستراتیجی ناوچەی نەورۆڵیدایە. لە خۆرهەڵاتەوە لەگەڵ گوندی تریفە و لە باکوری خۆرئاواوە لەگەڵ گوندی پریسی سەروو و لە باشورەوە لەگەڵ گوندی گوندە و لە خۆرئاواوە لەگەڵ گوندی سەراو هاوسنورە. مەزاری زۆرێک لە کەسایەتییە ناسراوەکانی عەشیرەتی نەوڕۆڵی تێدایه،‌ وەک (ساداتی هانەسوورە و عەبدوڵا محەممەد خواکەرەمی گەورەی نەوڕۆڵی و ئەحمەد پریسی شاعیر). لە سەرژمێریی ساڵی ١٩٥٧دا ژمارەی دانیشتوانەکەی ٢٤٥ کەس بووە. لە ئێستادا ١٤ تەنها کەسە. ساڵی ١٩٧٨دا بارکراوە و پێش ئەو کاتە ٥٣ ماڵی تێدا بووە. ناوی گوندەکە لە بنەڕەتدا هەورامییە و بە مانای کانییە سوورە دێت، کە کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندەکەوە، ڕووەو سەراوە و زەوییەکەی سوورمەنە. ڕووبەرەکەی ١٨٦٦ دۆنمە. لەم گوندەدا چەندین کانی و کارێز هەن، وەک (کانی سەید، کارێزی سەید، کانی حاجی عەبدوڵا، کانی حەمل، کانی موسەلێ، حەوکانی). دانیشتوانی گوندی هانەسوورە بە ئاژەڵداری و وشکەدانەوە خەریکبوون و سودیان لە بەروبوومی سروشتی چیای باڵامبۆ وەرگرتووە. زەوییەکانی سەر بە کەرتی کشتوکاڵیی ژمارە ٣٣ی هانەسوورەیە‌.

سەرچاوەکان:

  1. هانەسوورە(بنەماڵەی سەیدی هانەسوورە لە مێژوودا)، مەلا عەبدوللەتیف بامۆکی چاپى يەکەم، چاپخانەى گەنج، سلێمانى، ٢٠١٠ ل٢٧.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (سەید حەکیم سید نەجیب)، ١٩٥٧، ئامادەیی، خانەنشین، لە ١٦ی ١٠ی ٢٠٢٢.
  3. گوندەکانی باشوری کورستان لە سەرژمێری دانیشتوانی عێراقدا ١٩٥٧، دکتۆر عبداللە‌ غفور، بەرگی دووەم، چاپی دووەم، چاپخانەی دەزگای ئاراس، هەولێر، ٢٠٠٥، ل١٥٢.

ئامادەکردنی: باخان خالید عەبدولقادر

5

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

وەرزی هەڵەبجە

پڕۆژەیەکی گەورەی دانراوە لە دەروازەی شاری هەڵەبجە. پانۆرامای بیرهێنانەوەی ڕووداوی کیمیابارانی هەڵەبجەیە. وەک مۆنۆمێنت و سونبولی نەمری و ژیانەوە خۆی دەنوێنێت. کاری هونەرمەند (ڕەجا محەممەد عەلی)یە و لە‌ بیرۆکە و بە سەرپەرشتی هونەرمەند خۆیشیەتی، بە کەرەستە و میتاڵی هەمان ئەو چەک و موشەکانەی بەعسن، کە ١٦ی ٣ی ١٩٨٨ دران بە شاری هەڵەبجەدا و نەتەقینەوە. ساڵی ٢٠٠١ جێبەجێکراوە. لە باخچەی تەنیشت بەڕێوەبەرێتیی کشتوکاڵی هەڵەبجەدایە. بەردەکان لە عەنەب کۆکراونەتەوە بۆ بنکەی پڕۆژەکە، لە ناوەڕاستدا دەستی نزا بە نێرگزی ڕواوەوە بەرزبوونەتەوە، کە هێمای ژیانەوەن. لەبەر گۆڕانکاریی شەقامەکە ساڵی ٢٠٢٣ لابراوە.

ئامادەبوون بۆ چل ساڵی

کورتە فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. ١٣ خولەک فۆرمات: Dvcam، بەرهەمی: خۆرهەڵاتی کوردستانە. ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ و دەرهێنان و بەرهەمهێن و دەنگدانەر و مۆنتێر: مهرداد سلێمانییە. وێنەگر: سیامەک سلێمانی. دەنگهەڵگر: ئارەش ڕەسافی. بێژەری دەق: سەعید سلێمانی. موزیک: هەڵبژاردە. کورتەی فلیمەکە: گێڕانەوەی تێپەڕبوونی ژیانی دەرهێنەری فلیمسازی و تەنگەژە و هەڵچون و داچوونی ژیانی ئەو دەرهێنەرەیە. بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٦ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پیشاندراوە. مهرداد سلێمانی: لە دایکبووی ١٩٧٤ی کرماشانە. بەکالۆریۆسی لە سینەمادا هەیە. مامۆستای دەرهێنان و مۆنتاژە. چەند ئەزمونێکی فلیمۆگرافی هەیە.

ئاوێنە

کورتە فلیمە. ساڵی ٢٠٠٥ بەرهەمهێنراوە. لە نوسین و سیناریۆیی (سەنعان فایەق هانەدنی)یە، دەرهێنانی (سەردار قادر)بووە، ئەنجومەن تەوێڵەیی کاری وێنەگرتنی بۆ کردووە، تەلەفزیۆنی خاک مۆنتاژی بۆ فلیمەکە کردووە. ئەکتەرەکانی (شەیما حەمەئەمین، بابا سەنعان، شەیدا شارەزووری، هۆشمەن محەممەد، ئاشنا بورهان)بوون.

ئەنفال ئەڵقەی بووکێنی فڕاندم

فلیمێکی دیکۆمێنتەریی ١٨ خولەکییە. ساڵی ٢٠١٠ بەرهەمهاتووە. بەرهەمهێن: تەلەفزیۆنی کەرکوک. ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ و نوسەری دەق و خوێندنەوە و دەرهێنەر: محەممەد سەید. وێنەگر: شێرزاد ئەکرەم. دەنگهەڵگر: ئەحمەد قادر. دەنگدانەر و مۆنتێر: دەریا دڵشاد. بەڕێوەبەری بەرهەم: محەممەد عەزیز. بابەتی فلیم: سیاسی، کۆمەڵایەتی. بابەت: دوو قەیرەکچی دەزگیراندار، ئامۆزا دەزگیرانەکانیان بەر شاڵاوی ئەنفال دەکەون و... بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٩ ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پێشکەشکراوە.

ئەو ڕۆژەی هەناسەیان لێسەندمەوە

فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. ساڵی ٢٠١٦ بەرهەمهاتووە. بەرهەمی کۆمپانیای (بەمۆ)یە. بیرۆکە و دەرهێنانی: عوسمان محەممەد. وێنەگرتن و مۆنتاژ: بەهجەت بەکر. مۆسیقا: ڕێباز سادق. باس لە سەختیی ژیانی بەرکەوتەی کیمیاباران (کامیل عەبدولقادر) دەکات. ساڵی ٢٠١٩ بەشداری فیستیڤاڵی فیلیمس (سەلامەت)ی لە تاران کردووە.

ئەوکاتەی بابا نۆئێل گریا

سیناریۆ و دەرهێنانی ڕەحیمی زەبیحی. کامێرا: ئەمیر عەلی وەیسی. دەنگهەڵگر: ئەرستۆ موسەخەری. نواندنی: (سەڵاحەڕەش، شوان عەتووف، جەلیل ڕەحمان زادە، جەبار محەممەد، نیگا بەکر، نەوزاد مەجید، دەوەن نەوزاد، عەلی زەبیحی، جەلیل سەعید، ئاشتی عەبدوڵڵا، بەرزان حامید و چەند بەشداربوویەکی تر). لاوانەوە و گۆرانیی سەرەتا و کۆتایی: هومایون ساحیب. یادکردنەوەی بیست و دوو ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە، لە ١٦-١٧ی ٣ی ٢٠١٠ لە هۆڵی ئەحمەد موختار پیشاندراوە.