زەڕایەن

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09


لاپەڕەی 91

ئۆردوگا

ئۆردووگایەکی زۆرەملێیە. کەوتووەتە سەر ڕێگەی گشتیی (سلێمانی- دەربەندیخان). بە بیانوی دروستکردنی پشتێنەی ئەمنی بە بڕیاری حوکمەتی عێراقی لە ساڵی ١٩٧٨ دروستکراوە. خەڵکی ٢٠ گوندی بناری بەمۆ، کە سەرجەمیان سەر بە شارۆچکەی سیروان و قەزای هەڵەبجە بوون، بە زۆرەملی لە ئۆردوگاکەدا نیشتەجێکران و خرانە سەر قەزای دەربەندیخان. ئەم بڕیارە بوە هۆی گۆڕانکاری دیمۆگرافیی لە سنوری قەزای هەڵەبجە، چونکە هەر خەڵکەکە نەگوازرانەوە، بەڵکو هەموو گوندەکانیش خرانە سەر قەزای خانەقین. پاش دروستکردنی شارۆچکەی بەمۆ لەلایەن حوکمەتی هەرێمەوە ١٣ گوند لە گوندەکانی بناری بەمۆ خرانە سەر سنوری کارگێڕیی شارۆچکەکە و پاشان گەڕێنرانەوە سەر پارێزگای هەڵەبجە، بەڵام هێشتا ١٣ گوندی سنورەکە هەر لەسەر قەزای دەربەندیخان ماونەتەوە.

سەرچاوەکان:

  1. مرسوم جمهوری ٦٨ ژمارە ٥٢، لە ٦ی ١ی ١٩٧٨.
  2. گڵێجاڵ (ناوەندی ناحیەی بەمۆ) لە بەڵگەنامەو بیرەوەرییەکاندا، کۆمەڵێک توێژەر، چاپی یەکەم، چاپخانەی ناوەندی خاڵ، سلێمانی، ٢٠٢١، ل١١٩ و ١٢٠.

ئامادەکردنی: عەفان ئەحمەد عەلی

3

هاوبەشی پێبکە