قەڵاتێ
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14
دروستکردن و دانانی چەند بەردێکە لەسەر یەک بەشێوەی قەڵا، لە هەورامان پێیدەڵێن (قەڵاتێ) و زیاتر لە دەوروبەری گوندی (بەڵخە)دا باوە. بۆ چارەسەکردنی ئەو کەسانەیه، کە لە کاتی ڕۆشتندا خۆیان دەپێکنەوە و قاچیان پیسدەکەن. ئەم قەڵاتێیە لەسەر ڕێگە دادەنرێت و بە ڕێکەوت کەسێکی تر شەق لە قەڵاکە دەدات و دەیڕوخێنێت. باوەڕوایە ئەو کەسەی قەڵاتیکەی بۆ نراوەتەوه، خۆ پێکانەکەی لەسەر لادەچێت و دەچێت بۆ ئەو کەسەی، کە قاچی بەر قەڵا بەردەکە کـەوتووە و ڕووخـاندویـەتی. دەشـێ لە جیـاتی قـەڵایـەک، چـەند قەڵاتێک دابنرێن.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (موحسن شوکر حەبیب)، لەدایکبوو: ١٩٦٨، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: مامۆستا، لە ٢٥ی ٣ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (تۆفیق حەمەسەعید ئیمام)، لەدایکبوو: ١٩٦٨، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: فەرمانبەر، لە ٢٥ی ٣ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم