حەوتم

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


نەریت و سوننەتێکه و لە ناوچەکەدا دەکرێت‌‌. پاش تێپەڕبوونی حەوت ڕۆژ بەسەر لەدایکبوونی منداڵدا، حەیوانێک (مەڕ، بزن، گوێرەکە) لەلایەن خاوەن منداڵەوە دەکرێت بە خێر، یان دەکرێت بە خواردن و خەڵکی بۆ بانگهێشتدەکرێت. سوپاس و شوکرانەی لەسەر دەکرێت و نزای ئەوەی بۆ دەکرێت، کە منداڵەکە بە لەشیساغ گەورە بێت و مرۆڤێکی سوودبەخشی لێدەربچێت. گەر لە کاتی خۆیدا نەتوانرا ئەنجامبدرێت، ساڵانی دواتر بە قەزا ئەنجامدەدرێت.

سەرچاوەکان:

  1. هەڵەبجە لە ئامێزی مێژوودا، حەکیم مەلا ساڵح، بەرگی سێیەم، لە بڵاوکراوەکانی بەڕێوەبەرایەتی یادگاری هەڵەبجە، چاپخانە؟، ٢٠١١، ل٩.
  2. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ مامۆستا (ڕزگار سەلیم حەیدەر)ی وتاربیژ و پێشنوێژی مزگەوتی (ئوسامە، لەدایکبوو: ١٩٧١، لە ٩ی ٣ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

3

هاوبەشی پێبکە