کوزەڵە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
گیایەکی ئاویی تەمەن درێژە. لە کۆمەڵەی خاچییەکانە. بەسەوزی بە چێشتی شلەش دەخورێت. گەڵاکەی سەوزە. گوڵەکەی سپی و زەردە. تامەکەی تیژە. لە کانیاو و گۆلاوی کوردستاندا دەڕوێت. لە هەڵەبجە و دەوروبەری و خورماڵ و تەوێڵەدا هەیە. بۆ میزگیران و هەرس و ئاوسانی سپڵ کەڵکی لێوەرگیراوە.
سەرچاوەکان:
- کەڵەفەرهەنگی ڕووەکە ئابوورییەکان بەتایبەتی لە کوردستاندا، (کوردی -عەرەبی- ئینگلیزی)، کەمال جەلال غەریب، چاپی دووەم، چاپخانەی ئاراس، هەولێر ٢٠١٢، ل٣٣١.
- هەورامان، ئەیوب ڕۆستەم، بەرگی یەکەم، ٢٠٠٤، ل٣٠١.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم