دەنکە زلم

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07


لاپەڕەی 499

گیا دەرمانی

ناوی بەرهەمێکی ڕووەکییە لە شێوەی دەنکە نۆک و بۆ دەرمانسازی بەکاردێت، لە ناوچەی شارەزوور و خورماڵ و لە نزیک زەڵم لە سەدەی ٤ک/١٠ز زۆر هەبووە، باوەڕیش وابووە هۆکاری بەهێزکردنی توانای سێکسیی پیاوانە. (أبو دلف الخزرجي)، کە لە نێوان ٣٤٠-٣٤١ک/ ٩٥١-٩٥٢ز سەردانی ناوچەکەی کردووە، دەڵێت: "ئەم دەرمانە تەنیا لێرە هەیە و لە جێگەی تر نەبینراوە". بۆچوونێکیش هەیە ناوی (زەڵم) لە بنەڕەتەوە لەم بەرهەمە گیاییەوە هاتبێت. ئەم بەرە ڕووەکە، کە قەبارەی هێندەی دەنکە نۆکێکە (حب العزیز)یشی پێدەوترێت و بۆ زۆر مەبەستی تری پزیشکی سوودی هەیە، وەک خۆراکیش بەکاردەهێنرێت و دەڵێن یەکێک لە خەلیفەی فاتمییەکان لە میسر ئالوودەی بووە.

سەرچاوەکان:

  1. الرسالة الثانية، أبو دلف مسعر بن مهلهل الخزرجی، تحقيق: بطرس بولغاکوف، ترجمه، محمد منير مرسي، ڕاجعه، حسام الدين علي غالب النقشبندي، مۆسسة زين، السليمانية، ٢٠١٢. ص ١٢٣.
  2. صحیفە الرۆیة الإماراتیة، https://٢u.pw/MzH٨Rki، ماهو حب العزیزی وفوائده، أحمد مسعود، النشر: ٣١ ینایر، ٢٠٢٢، الزیارة: ١٨ دیسمبر، ٢٠٢٣.

ئامادەکردنی: د. یاسین تەها محەممەد

3

هاوبەشی پێبکە