ھەنار
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
خواردن و میوەیەکی باوی ناوچەکەیە. تایبەتمەندیی هەڵەبجە و هەورامانی بەخۆیەوە هەڵگرتووە. زیاتر لە جۆرێکی ھەیە (ترش، مێخۆش، مەلیسی، سپی، نرمەدار، ساوا، شیرین) و بەناوی شوێنی بەرهەمهێنانیشیەوە دەناسرێتەوە. جگە لەوەی وەک میوەیەک بەکاردێت، دەکرێت به شەربەت و ڕووبەھەناریش. توێکڵی ھەنار بۆ تاڵکردن و خۆشەکردنی مەشکە و بۆ ڕەنگکردن بەھێزکردنی قژ بەکاردەھێنرێت. ساڵانە لە ناوچەکەدا ڤێستیڤاڵی تایبەتی بۆ ڕێکدەخرێت و لە هەڵەبجە و زۆربەی شارەکانەوە خەڵکی سەردانی فیستیڤاڵەکە دەکەن و لە بەرهەمی هەناری ناوچەکە دەبەنەوە.
سەرچاوەکان:
- ڕەشنوسی کتێبی (هەڵبژاردەیەک لە خواردنە کوردەوارییەکان، بەهار موحسین نەقشبەندی نەقشبەندی، ٢٠٢٢).
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (شۆخان عومەر مستەفا)، لەدایکبوو: ١٩٨٨، بڕوانامە: بەکالۆریۆس لە زانستی خۆراک و کوالیتی کۆنترۆڵ، لە ٧ی ٥ی ٢٠٢١.
ئامادەکردنی: بەهار موحسین نەقشبەندی