بنەهارگا
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
جۆرە کولێرەیەکە لە شێوەی کێکدایە. لە دروستکردنیدا: ئارد، کاکڵەی گوێز، پیاز و خوێ بە کاردێت. هەویرەکەی وەک هەویری نانی تیرییە. دوو چین هەتا شەش دروستدەکرێت، کە چین چین کاکڵە و پیازەکەی تێدەکرێت. ناوناکەشی (بنەهارگا) لەوەوە هاتووه، کە بۆ برژاندن، دەخرێتە ناو کوانوو و بنی زۆپای دار یان ئاگردانەوه.
سەرچاوەکان:
- گۆڤاری (هەورامان)، ژمارە ٣٤، ساڵی ٢٠١٦، ل١٤٢.
- هونەری ژیان لە هەوراماندا، ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، چاپی یەکەم، چاپخانەی کارۆ، سلێمانی، ل٢٦٦.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم