کەمەر عارەبە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-11
کەوتووەتە کۆتایی ئاوێسەر بەرەو ئێران، لە شارەدێی تەوێڵە، تاشەبەدیکی قەبارە گەورەی قورسە، دەوروبەر و بەردەمی باخە گوێزەکانی ئاوێسەرن. لە کۆندا شوێنی هەواری تەوێڵەییەکان بووە. وەک خاڵی مەرزی نێوان باشور و ڕۆژهەڵاتە و نیشانەی (میلەمەرزی) بەسەرەوە دانراوە.
سەرچاوەکان:
- سەردانیکردنی ئامادەکار بۆ شوێنەکە. ٢٨ی ٧ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم