گڵێجاڵی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
لەیەک هۆز و ٩ خێڵ و ٨ بنەماڵە پێکهاتووە. سەر بە هۆزی گەورەی جافن. بە شێوەزاری کرمانجی ناوەڕاست دەدوێن. سوننە مەزهەبن. لە زێدەکەیانەوە بە ناوی گڵێجاڵ ناوەکەیان وەرگرتووە. نزیکەی ٧٥٠ خێزان دەبن. بە زۆری لە(گڵێجاڵ، سەعداوا، بەلەسۆ، تۆڤگە، هەڵەبجە، دەربەندیخان، سلیمانی، هەولێر، کەلار) نیشتەجێن.
سەرچاوەکان:
- گڵێجاڵ ناوەندی ناحیەی بەمۆ لە بەڵگەنامە و بیرەوەرییەکاندا، کۆمەڵێک توێژەر، چاپی یەکەم، ناوەندی خاڵ، سلێمانی ٢٠٢١، ل٣١.
- چاوپیکەوتنی ئامادەکار لە گەڵ حسین عەلی عەبدوڵا. لە دایکبووی ١٩٦٠. ئاستی خویندن: ئامادەیی. خانەنشین. ١ی٨ی ٢٠٢٣ زەڕایەن.
ئامادەکردنی: عەفان ئەحمەد عەلی