شێخ حسامەدین
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
ئارامگەی پیاوچاکە. کەوتووەتە گوندی باخەکۆن لە باکورى شارۆچکەی (بیارە)وە و نزیکەی (١٢کم) لە خانەقاى بیارەوە دوورە. گۆڕی شێخ حیسامەدین کوڕی شێخ عوسمانی تەوێڵەیی لێیە. چەند جارێک تێکدراوە و نۆژەنکراوەتەوە. لە نزیکییەوە حەوز و ئاوێکى سازگار و باخچەی ڕازاوه هەیە و مریدان و خۆشەویستانی ڕێبازەکە ئێستەش سەردانیدەکەن.
سەرچاوەکان:
- بنەماکانى جوگرافیاى سروشتى و گەشەپێدانى گەشتوگوزار لەپارێزگاى سلێمانى، شیروان عمر ڕەشید، سەنتەرى لێکۆڵینەوەى ستراتیجى کوردستان، سلێمانى، ٢٠٠٧، ، ل١٨٣-١٨٤.
ئامادەکردنی: د. ڕێباز لوقمان مستەفا