پیرو وەزە سوورێ

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


لاپەڕەی 331

مەزراگە

کەوتووەتە سەر ڕێگای (ئاوێسەر). لە نێوان (ئاوێسەر) و (هانەکڵە)دایە. خەڵکی بە پیرۆز لێی دەڕوانن و بە کەلەکە بەرد سیاجی بۆ کراوە و جاران پەڕۆی سەوز و سپی پێوەکرابوو. دار و چیلکەی دەورووبەری نابڕنەوە و لە نزیکیەوە ناخۆنەوە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (گەردوون ڕۆستەم مستەفا)ی ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی تەوێڵە، لەدایکبوو: ١٩٨٢، بڕوانامە: بەکالۆریۆسلە ٩ی ١ی ٢٠٢٤.
  2. سەربوردێکی هەورامان و سەردانێکی تەوێڵە، عبدالرزاق عبدالرحمن محمد، چاپی یەکەم، تاران، ٢٠٠٥، ل٥٥٧.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

5

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

پیرو وەزە زەردێ

کەوتووەتە چەمی خوارووی (تەوێڵە). لە دەرەقازاندایە لەنێو باخەکانی تەوێڵە و سۆسەکاندا. خەڵکی بە پیرۆز لێی دەڕوانن. دەورووبەری مەزارگەکە، گوێزە، هەربۆیە بەو ناوەشەوە ناونراوە وەزە زەرد.(وەزە= گوێز).