بابازەردەڵە

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14


لاپەڕەی 326

مەزارگه

پیاوچاک و نەزرگەیە. بە قەدپاڵی شاخێکەوەیە لەپشت گوندی (ئەحمەدئاوا). بە پێی هەندێک سەرچاوە، نازناوی شێردڵە و دەشوترێت برای بابا ئەسکەندەر و باباخوادادە. هەندێک سەرچاوەش بە برای بلالی کوڕی سەید ئیبراهیمی ناودەبن، کە ناوی گۆڕستانەکانی دەوروبەری ئەحمەدئاوایان بە ناوەوەیە.

سەرچاوەکان:

  1. سەربوردێکی هەورامان و سەردانێکی تەوێڵە، عبدالرزاق عبدالرحمن محمد، چاپی یەکەم، تاران، ٢٠٠٥، ل٥٥٤.
  2. مێژووی وێژەی کوردی، سدیق بۆرەکەیی، بەرگی یەکەم، چاپی دووەم، هەولێر، ٢٠٠٨، ل١٢٥.
  3. بنەماڵەی زانیاران، مەلا عبدالکریمی مودەڕیس، چاپی یەکەم، سنە، ل٣٧٥-٣٨٣، ٣٨٨-٣٨٩.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

5

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

شێخ حسامەدین

ئارامگەی‌ پیاوچاکە. کەوتووەتە گوندی باخەکۆن لە‌ باکورى شارۆچکەی (بیارە)وە و نزیکەی (١٢کم) لە خانەقاى بیارەوە دوورە. گۆڕی شێخ حیسامەدین کوڕی شێخ عوسمانی تەوێڵەیی لێیە. چەند جارێک تێکدراوە و نۆژەنکراوەتەوە. لە نزیکییەوە حەوز و ئاوێکى سازگار و باخچەی ڕازاوه هەیە و مریدان و خۆشەویستانی ڕێبازەکە ئێستەش سەردانیدەکەن.

ئەول جەلیل

بریتییە لە گۆڕی پیاوچاکێک لە گوندی (پریسی سەروو)، بەرزیی لەئاستی ڕووی دەریادا (٨٠٦م)، دەکەوێتە چەقی گوندەکەوە لە تەنیشت کانی جانە، لەناو قەورسانی (گۆڕستانی پریس)دایە.

ئەول خەلیل

بریتییە لە گۆڕی پیاوچاکێک لە گوندی (پریسی سەروو)، بەرزیی لەئاستی ڕووی دەریادا (٨٣٩ مەتر)، دەکەویتە چەقی گوندەکەوە.

ئەول کەریم

گۆڕی پیاوچاکێکە لە گوندی (پریسی سەروو). بەرزیی لەئاستی ڕووی دەریادا (٧٩٨ مەتر)ـە، دەکەوێتە چەقی گوندەکەوە لەسەرقەڵا.