قەڵاڕێزینە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-11
کەوتووەتە سنوری گوندی (گوڵپ) و (نارنجڵە). لەو بەرزاییەدا شێوەی پاسگا و بارەگایەک هەڵکەوتووە. بە قسەی خەڵکی ناوچەکە، دەسەڵاتێک هەبووە لەو دەربەندەدا بارەگای داناوە و بەسەر هاتوچۆی ناوچەکەدا دەستیڕۆشتووە. لەڕێگەی ئاوێنە و هەواڵدەری نهێنییەوە پەیوەندییان بە قەڵاکەی پشتی نارنجڵەوە کردووە و ڕێگرییان لە هەر کەسێک گرتووه، کە نەیانویستبێت بەو شوێنەدا تێپەڕن.
سەرچاوەکان:
- نارنجڵە (مێژوو، سۆسیۆلۆجیا، تۆپۆگرافیا مێژووی و کۆکیۆمێنتاری)، فریاد هەورامی، چاپی یەکەم، چاپخانەی کارۆ، سلێمانی، ٢٠٢١، ل٥٢.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (ئەنوەر عارف حسێن)، لەدایکبوو: ١٩٦٣، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: مامۆستا، لە ٢٢ی ٢ی ٢٠٢٤.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (جەمال سەعید کەریم)، لەدایکبوو: ١٩٦٤، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: فەرمانبەر، لە ١١ی ٣ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: همایون ساحیب کەریم