کۆرەوڵ

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


لاپەڕەی 100

گێڕانەوەی ڕووداو

داستان (مەلحەمە)یەکی شیعریی میللی هەورامییە، شاعیری میللیی تەوێڵە وەستا (مستەفای ئەلە) لە شێوەی تەنز و شۆخیدا هۆنیویەتییەوە. خۆی ڕوداوەکانی دروستکردووە. باس لە ڕووداوی قڕە و هەرای دانیشتوانی گەڕەکی (کۆرەوڵ) لە شارەدێی تەوێڵە دەکات. پاڵەوان و کەسانی نێو داستانە شیعرییەکە خەڵکی ناسراون و خزمی یەکن. بەسەر زمانی خەڵکی تەوێڵەوەیە و کۆڕی شەوانەی چەند نەوەیەکی بەڕێکردووە. نوسخەیەکی تەواوی لەبەردەستدا نییە و جیاوازی لە لەبەرکردنی شیعرەکەدا هەیە.

سەرچاوەکان:

  1. سەربوردێکی هەورامان و سەردانێکی تەوێڵە، عبدالرزاق عبدالرحمن محمد، چاپی یەکەم، تاران، ٢٠٠٥، ل١٢٠٤.
  2. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (تاهیر مستەفا)ی کوڕی شاعیر (مستەفای ئەلە)، لەدایکبوو: ١٩٦٣، پیشە: پاسەوانی قوتابخانە، لە ٢٥ی ٣ی ٢٠٢٣.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

3

هاوبەشی پێبکە