کوشتنی دوو هاوڵاتی تەوێڵە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
کوشتنی بە ئەنقەستی دوو هاوڵاتی تەوێڵەیە بە ناوی(موختار عزیز کریم، یاسین محەمەد وەهاب) لە لایەن سەربازانی عێراقەوە، لە شەوی٣١ی٨ی١٩٧٨ڕێکەوتی٢٧ی ڕەمەزان، تەقینەوەیەک لەناو بازاڕی تەوێڵە دەکرێت و سەربازەکان سێ لاو لە چاخانەکە دەهێننە دەرەوە و دەسڕێژییان لێدەکەن، ئەو دوانە شەهید دەبن و سێیەمیان بەناوی بەختیار عبدالعزیز علی دەرباز دەبێت. ڕوداوەکە جەژنی ڕەمەزان لە تەواوی خەڵکی تەوێڵە تێکدەدات و ماتەمی گشتی ڕادەگەیەنرێت و ئەو ساڵە کەس جەژن ناکات.
سەرچاوەکان:
- دەنگی خاک بیرەوەری. حەمەی حەمەسەعید.پێداچونەوەو پێشەکی.پ.ی.د.کەیوان ئازاد ئەنور. بەرگی یەکەم، چاپی یەکەم.چاپخانەی حەمدی ٢٠١٦ ل١٧١.
- هەڵەبجەی یار. بیرەوەری و یاد. هومایون ساحب. چاپی یەکەم. چاپخانە؟ ٢٠١٨ل ٧-٩.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەل ئەختیار عەزیز کریم لەدایکبووی ١٩٦٩، دبلۆم. ٢ی ٢ی ٢٠٢٤ هەڵەبجە.
- سەربوردێکی هەورامان و سەردانێکی تەوێڵە. عبدالرزاق عبدالرحمن محمد چاپی یەکەم، مەهارەت، ، تاران ٢٠٠٥ ل ١٠١٢.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم