سەردانی سەرۆک کۆمارەکانی عێراق بۆ هەڵەبجە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
لە پاش ڕزگارکردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣، ژمارەیەک له سەرۆک کۆمارەکانی عێراق سەردانی شاری هەڵەبجەیان کردووە. لە گۆڕینی پاشایەتی ١٩٥٨ هەتا ٢٠٠٣ هیچ سەرۆکێکی عێراق سەردانی شارەکەی نەکردووە.
١- غازی عەجیل یاوەر: لە ٢١ی ٧ی ٢٠٠٤ سەردانی شارەکەی کردووە.
٢- جەلال تاڵەبانی: لە ماوەی (٢٠٠٥ هەتا ٢٠١٤) سێ جار سەردانی شارەکەی کردووە.
٣- فوئاد مەعسووم: لە مانگی ٣ی ٢٠١٥ سەردانی شارەکەی کردووە.
٤- بەرهەم ئەحمەد ساڵح: لە ٢٨ی ١٠ی ٢٠١٨ سەردانی شارەکەی کردووە.
٥- لەتیف جەمال ڕەشید: لە ١٦ی ٣ی ٢٠٢٣ سەردانی شارەکەی کردووە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار هومایون ساحب کەریم، لە گەڵ (محەمەد محەمەد سەعید، لە دایکبوی ١٩٨٢، دبلۆم، فەرمانبەر، ١٣ی٣ی ٢٠٢٥ هەڵەبجە.
- هەڵەبجەناسی، ئارام شەمێرانی، بەرگی یەکەم، چاپی یەکەم، چاپخانەی ؟، تاران، ٢٠٢٢، ل٣٥.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم