ڕاگواستنى گوندەکانى ڕووداو

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-16


لاپەڕەی 52

دەرەشیشى سەروو، دەرەشیشى خواروو

لە سەرەتای مانگی ٩ی ١٩٧٨ گوندەکانی (دەرەشیشى سەروو و دەرەشیشى خواروو)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ) لە لایەن حکومەتەوە و لە چوارچێوەی ڕاگواستنی گوندە سنورییەکاندا کەوتوونەتە‌ بەر هەڵمەتی ڕاگواستن و مزگەوت و بینا و زۆربەی ماڵەکانیان تەقێنرانەوه و شوێنەکەش کرایە ناوچەی قەدەغەکراو:

١- گوندى دەرەشیشى سەروو: لەوکاتەدا ٨٠ ماڵ بووە، بەرەو ئۆردوگاى (زەمەقى) ڕاگوێزراوە و هەندێکیشیان بۆ ناوشارى (هەڵەبجە) و گوندى (عەنەب) ڕۆیشتوون.

٢- گوندى دەرەشیشى خواروو: لەوکاتەدا ٣٠ ماڵ بووە، بەرەو ئۆردوگاى (زەمەقى) ڕاگوێزراوە و هەندێکیشیان بۆ ناوشارى (هەڵەبجە) و گوندى (عەنەب) ڕۆیشتوون.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لە گەڵ (شادومان سەباح محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٦٨، بڕوانامە: سەرەتایى، پیشە: کاسب، لە ١٧ى٢ى٢٠٢٤.لە دەرەشیشى سەروو.
  2. چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لە گەڵ (ئیبراهیم عەبدول محەممەدد)، لەدایکبوو: ١٩٦٤، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: فەرمانبەر، لە ١٧ی ٢ی ٢٠٢٤، لە دەرەشیشى سەروو.
  3. چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (کاروان حسەین عەزیز)، لەدایکبوو: ١٩٨٩، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: کاسب، لە ١٧ی ٢ی ٢٠٢٤، لە دەرەشیشى سەروو.
  4. ڕاگواستنی گوندەکانی (کوڵکنیی ئیسماعیلی خەسرەو، کوڵکنیی فەقێ کەرەم، کوڵکنیی حاجی حەمەسوور، تازەدێ، دێکۆن، خێڵى حەمە، تەپەکوڕە، گۆمەلار، شەشکی خواروو، شەشکى سەروو، بەشارەتى سەروو، تەپى سەفاى سەروو، تەپى سەفاى خواروو) (ڕووداو)
  5. ‌لە مانگی مایسی ١٩٨٧ زۆرینەی گوندەکانی سنوری (شارەزوور) فەرمانی ڕاگواستنیان بۆ دەرچووه، ئەمەیش‌ لە چوارچێوەی ڕاگواستنی گوندەکاندا، کە ڕژێم دەسەڵاتی بەسەریاندا نەمابوو. بۆیە کەوتنە بەر هەڵمەتی ڕاگواستن و مزگەوت و بینا و زۆربەی ماڵەکان تەقێنرانەوه و شوێنەکە
  6. گوندی کوڵکنیی ئیسماعیلی خەسرەو: ‌ئەوکات ١٥ ماڵ بووە، بەرەو شاری (هەڵەبجه ‌و شارۆچکەی سیروان) ڕۆیشتوون.
  7. گوندی کوڵکنیی فەقێ کەرەم: ‌ئەوکات ٣٠ ماڵ بووە، لە ١٢ی ٥ی ١٩٨٧، که ‌ئەوکات دانیشتوانی گوند نزیکەی ٣٠ ماڵ بوون، بەرەو (شاری هەڵەبجه ‌و شارۆچکەی سیروان و خورماڵ) ڕۆیشتوون.
  8. گوندی کوڵکنیی حاجی حەمەسوور: ئەوکات ٤١ ماڵ بووە، بەرەو شاری (هەڵەبجه ‌و شارۆچکەی سیروان) ڕۆیشتوون.
  9. گوندی تازەدێ: ‌ئەوکات ٦٠ ماڵ بووە، بەرەو شاری (هەڵەبجه ‌و شارۆچکەی سیروان) ڕۆیشتوون.
  10. گوندی دێکۆن:‌ ئەوکات ٧٠ ماڵ بووە، بەرەو شاری هەڵەبجە و شارۆچکەی سیروان ڕۆیشتوون و هەندێکیشیان چوونەتە وڵاتی (ئێران).
  11. گوندی خێڵى حەمە: کە ئەوکات ١٢٥ ماڵ بووە، بەرەو شاری هەڵەبجە و شارۆچکەی سیروان ڕۆیشتوون و هەندێکیشیان چوونەتە وڵاتی (ئێران).
  12. گوندی تەپەکوڕە: ئەوکات ٧٠ ماڵ بووە، بەرەو شاری هەڵەبجە و شارۆچکەی سیروان ڕۆیشتوون و هەندێکیشیان چوونەتە وڵاتی (ئێران).
  13. گوندی گۆمەلار: ئەوکات ٣٥ماڵ بووە، بەرەو شاری هەڵەبجە و شارۆچکەی سیروان ڕۆیشتوون و هەندێکیشیان چوونەتە وڵاتی (ئێران).
  14. گوندی شەشکی خواروو: ئەوکات ٤٠ ماڵ بووە، بەرەو شاری هەڵەبجە و شارۆچکەی سیروان ڕۆیشتوون.
  15. گوندی شەشەکى سەروو: ئەوکات ٢٠ ماڵ بووە، بەرەو شاری هەڵەبجە و شارۆچکەی سیروان ڕۆیشتوون.
  16. گوندی بەشارەتى سەروو: ئەوکات ٣٥ ماڵ بووە، بەرەو شاری هەڵەبجە و شارۆچکەی سیروان ڕۆیشتوون.
  17. گوندی تەپى سەفاى سەروو: ئەوکات ٦٣ ماڵ بووە، بەرەو شاری هەڵەبجە و شارۆچکەی سیروان ڕۆیشتوون.
  18. گوندی تەپى سەفاى خواروو: ئەوکات ٩٠ ماڵ بووە، بەرەو شاری هەڵەبجە و شارۆچکەی سیروان ڕۆیشتوون.
  19. گفتوگۆی تیمى مەیدانى لەگەڵ (عەلی ئەحمەد محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٥٩، ئاستی خوێندن:‌ سەرەتایی، پیشە: کاسب، لە ٨ی ٦ی ٢٠٢٤.
  20. چاوپێکەوتنی تيمى مەیدانى لەگەڵ (لەتیف محەممەد نەجیم)ی ئەنجومەنى گوندى (شەشکى خواروو)، لەدایکبوو: ١٩٥٦، پیشە: خانەنشین، لە ٢٢ی ٢ی ٢٠٢٤.
  21. چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (مەعروف عوسمان عومەر)ی ئەنجومەنى گوندى (تەپى سەفاى خواروو)، لەدایکبوو: ١٩٥٤، پیشە: کاسب، لە ٢٢ی ٢ی ٢٠٢٤.
  22. چاوێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (ئارام مەحموود عەلى)، لەدایکبوو: ١٩٨٠، ئاستی خوێندن: ناوەندى، پیشە: کارمەندى حکومى، لە ١٦ی ٢ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: تیمى مەیدانى/ شارۆچکەی خورماڵ

6

هاوبەشی پێبکە