ڕاگواستنى گوندەکانى ڕووداو

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07


لاپەڕەی 51

تەپەزێڕینە، قەدەفەرى، قاجر، تەپەسەرەقوڵە، کشەیەرى

لە ١٣ی ٥ى ١٩٨٧ گوندەکانى (تەپەزێڕینە، قەدەفەرى، قاجر، تەپەسەرەقوڵە، کشەیەرى) لە دژی ڕاگواستنی گوندەکانیان خۆپیشاندانیانکردووە، بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبووە و لە لایەن حکومەتەوە و لە چوارچێوەی ڕاگواستنی گوندەکانی شارەزووردا، به ‌بیانوی شەڕ لەگەڵ پێشمەرگە و نزیکییان لە سنورەوه،‌‌ کەوتنەبەر هەڵمەتی ڕاگواستن و مزگەوت و بینا و زۆربەی ماڵەکان تەقێنرانەوه و شوێنەکەش کرایە ناوچەی قەدەغەکراو:

١- گوندى تەپەزێڕینە: لەوکاتەدا ٦٠ ماڵ بووە.

٢- گوندى قەدەفەرى: لەوکاتەدا ٨٠ ماڵ بووە.

٣- گوندى قاجر: کە لەوکاتەدا ٣٢ ماڵ بووه.

٤- گوندى تەپەسەرەقوڵە: لەوکاتەدا ٤٥ ماڵ بووە.

٥- گوندى کشەیەرى: لەوکاتەدا ٤٠ ماڵ بووە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (ئەنوەر محەممەد سەعید)، لەدایکبوو: ١٩٥٥، ئاستی خوێندن: سەرەتایى، پیشە: جوتیار، لە ٢٨ی ٢ی ٢٠٢٤، لە تەپەسەرقوڵە.
  2. چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (ئەحمەد مەحموود ئەحمەد)، لەدایکبوو: ١٩٦٢، ئاستی خوێندن: ناوەندى، پیشە: خانەنشین، لە ١ی ٣ی ٢٠٢٤، لە قەدەفەرى.
  3. چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (نەوزاد عەلى عەبدوڵا)، لەدایکبوو: ١٩٦٦، ئاستی خوێندن: ناوەندى، پیشە: کاسب، لە ٢٨ی ٢ی ٢٠٢٤، لە قاجر.

ئامادەکردنی: تیمى مەیدانى/ شارۆچکەی خورماڵ

4

هاوبەشی پێبکە