ڕاگواستنی گوندى ڕووداو
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14
لە بەرەبەیانی ڕۆژێکی مانگی ٩ی ساڵی ١٩٨٥دا، جاش و جەیشی عێراقی بە چوار زرێپۆش و ئەفسەرێکی پلەباڵاوە، ئاگاداری گوند دەکەن و ٤ ڕۆژ مۆڵەت دەدەنە خەڵکەکە بۆ گواستنەوەیان بۆ خورماڵ. دوای چۆڵکردنی، فەوجێکی سەربازی جێگیردەکەن و ماڵەکان تەختدەکەن. شوێنەکەش کرایە ناوچەی قەدەغەکراو. ئەو کاتە گوندەکە ١٨٠ ماڵ بووە.
سەرچاوەکان:
- چەردەیەک لە مێژووی ئەحمەدئاوا، محەمەد سابیر ئەحمەدئاوایی، چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕێدار، ٢٠٢١، ل٦٣.
- گفتوگۆی تیمى مەیدانى لەگەڵ (محەممەد سابیر ئەحمەد)، لەدایکبوو: ١٩٦٨، ئاستی خوێندن: ناوەندی، پیشە: فەرمانبەر، لە ٦ی ٦ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی / شارۆچکەی خورماڵ