داستانی پردی زەڵم

دواین نوێکردنەوە: 2026-11-22


داستانی پردی زەڵم ساڵی 1963
سه‌رچڵ یونس
داستانی پردی زه‌ڵم یه‌كێكه‌ له‌ نه‌به‌ردیه‌ ناسراوه‌كانی مێژوووی خه‌باتی چه‌كداری له‌ باشوری كوردستان، تا كورد مابێت له‌ جیهاندا ده‌بێت شانازی پێوه‌ بكات،
داسنانی پردی زه‌ڵم له‌ پردی كۆنی زه‌ڵم له‌ ناوچه‌ی شاره‌زوور له‌ سنوری پارێزگای هه‌له‌بجه‌ ڕوویداوه‌.
 
له‌پاش دوو ساڵ له‌هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلول به‌هێزبوونی هێزی پێشمه‌رگه‌و لاوازی ڕژێمی عێراق له‌ ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زورر هه‌ورامان، وای لێهاتبوو ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت ته‌نها له‌سه‌نته‌ری شاری هه‌ڵه‌بجه‌ مابوو زۆربه‌ی ناوچه‌كان له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی هێزی پێشمه‌رگه‌دابوو، رۆژ له‌دوای ڕۆژ ده‌سه‌ڵاتی شۆڕشی ئه‌یلول په‌ره‌ی ده‌سه‌ند پێشمه‌رگه‌ ده‌ستی به‌ سه‌ر پانتای زیاتر ده‌گرت،ئه‌مه‌ش وایكر حه‌ره‌س قه‌ومێكان له‌ 8ی شوباتی  ساڵی 1963 به‌سه‌ركردایه‌تی عبدالسه‌لام عارف كۆدێتای سه‌ربازی  بكه‌ن ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ ده‌ست، به‌ئامانجی ده‌ست بگرن به‌سه‌ر ته‌واوی خاكی كوردستان، هەر بۆیە لیوایەکی تایبەتی پر تفاق و چەک بە پشتیوانی کەتیبەی دەبابەو  تۆپ  فڕۆکەی شەڕکەر، نێردرا بۆ کوردستان  بەتایبەت بۆ پارێزگای سلێمانی  ئەویش لیوای 20 عشرین به‌فه‌رمانده‌ی (زه‌عیم سدیق) كه‌یه‌كێك بوو له‌ ئه‌فسه‌ره‌ دڕنده‌كان، لەکەرکوکەوە بەڕێ کەوت له‌ناوچه‌كانی دوكان و كۆیه‌ كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجامدا بۆ ترساندنی دانیشتوانه‌كه‌. پاش  گەیشتنی بە سلێمانی لە مانگی حوزەیرانی 1963  کۆمەڵکوژی ئەنجامدا بە سەدان خەڵکی بێ تاوانی لە سەربازگەی ئەوکاتی سلێمانی کوشت، كه‌ناسراوه‌ به‌ (مه‌نعه‌ ته‌جه‌وه‌له‌كه‌) كه‌ شووێنی پارکی ئازادی ئێستا ده‌كات دواتر بەرەو دەربەندیخان لەڕێگای دا بەرەو دەربەندیخان  لە گوندی ( سیاره‌) نزیک دەربەندیخان 32 هاولاتی سڤیلی گولە باران کرد، پاش گرتنی شاری دەربەندیخان لە مانگی حەوت ، هێزەکانی ڕویان  کردە شارەزور و سەیدسادق، لەسه‌ید سادق سەربازگەیەکی دانا پاشان لە سەرەتای مانگی هەشتی 1963 دا بەرنامەی داڕشت بۆ گرتنەوەی شاری هەڵەبجە، ئه‌وكات هێزی پێشمه‌رگه‌  به‌سه‌ركردایه‌تی لیوا (نه‌وشیروان فوئاد مه‌ستی) به‌رپرسی هێزی پێشمه‌رگه‌ و كاكه‌ (حه‌مه‌ی فه‌ره‌ج قاله‌سوری هه‌ڵه‌بجه‌ی) جێگری هێزه‌كه‌ بڕیاریان دا لە پردی زەڵم  له‌سنوری هه‌رسێ گوندی (گردی گۆ و گردی قازی و ته‌په‌ڕێزینه)‌ له‌ سنوری ناحیه‌ی خورماڵ  بەرپەرچی هیرشەکەی ڕژێم  بدەنەوە و لەوێ سەنگەر بگرن، ئەوشوێنەیان هەڵبژارد چونکە  شووێنێکی ئاودار و پڕ لەدرەخت و گژو گیا بوو،بۆشەڕی پێشمەرگە گونجاو بوو، هەروەها لەڕێگای هێزی میللی و خەڵکی ناوچەکەوە  بەهاوکاری پێشمەرگە  چەندین خەندەقی گەورە هەڵکەنران و جادەی هەڵەبجە_ سەیدسادق بە هەڵکەندنی خەندەق و داکردنی خۆڵ  گیرا،پاشان ئاویان بەردایە ئەو شووێنە  تاکو خەندەقەکان و چاڵەکان پڕ ببن لە ئاو و قوڕ و لیتاو دروست بێت. بەمەبەستی ڕێگری لە دەبابە و ماشێنە سەربازیەکان،درەنگ خستنیان و پاشان هیرش کردنە سەریان.

سوپای دوژمن له‌ سه‌یدساقه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی هه‌شته‌وه‌ چه‌ند هێرشی كرد به‌ڵأم له‌ هێرشی ڕۆژی یه‌كه‌م و دووه‌م شكان، پاش شكانه‌كه‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ به‌تایبه‌تی رێش سپی پیاوماقوڵ و كه‌سایه‌تی سه‌ردانی پێشمه‌رگه‌كاتنیان ده‌كرد ووه‌ره‌ی ده‌دا به‌ پێشمه‌رگه‌، به‌ڵان له‌ هێرشی سێهه‌م   له‌ ڕۆژی  12/8/1963 گەیشتە پردی زەڵم و شەڕ هەڵگیرسا ڕۆژی یەکەم  هێرشی سوپای دوژمن کە پێکهاتبوو لە دەبابە و تۆپی دورهاوێژ  بەرپەرچ درایەوە ، بۆیە لەرۆژی دوەمدا دوژمن بە فرۆکەی جەنگی بەرەی شەری بۆردومان دەکرد، هاوکات بەتۆپی دورهاوێژ گوندەکانی دەوروبەریان دەکوتا تاکو کەس نەیەت بە هانا و پشتیوانی پێشمەرگەوە، سێ ڕۆژ شەڕی دەستەو یەخە ،شەڕی نابەرامبەر لەنێوان پێشمەرگە کە چەکی دەستیان تفەنگی ( بڕنەو،پێنج تیر،یانزە تیر، هۆڵەندە،وه‌نده‌ڕ، فڵچە و تاپڕ ، لەگەڵ یه‌ك ڕەشاشیکی برێن ) له‌سه‌ر گرده‌كه‌ی گردی گۆ بوو، ،بەڵام دوژمن بە جەکی کلاشینکۆف و دەبابە و دۆشکا  وتۆپ و فڕۆکە شەڕیان دەکرد، پێشمەرگە قارەمانانە جەنگا، لەماوەی ئەو سێ ڕۆژەدا  12 پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون،دوژمن سەری سوڕمابوو لەبەر گیانبازی و ئازایەتی پێشمەرگە ، هەتا دوا فیشەکە لە سەنگەرکانیاندا هەڵنەدەستان، له‌ئه‌نجامی ئه‌و داستانه‌ كه‌ شه‌ڕێكی له‌ نێوان دوو هێزی نابه‌رامبه‌ر به‌ڵأم پێشمه‌رگه‌ به‌ ووریه‌كی پۆڵڵأین شه‌ڕی مان و نه‌مانی ده‌كرد،دانیشتوانی ئه‌و گوندانه‌ش ڕۆڵێكی گه‌وره‌یان گێرا به‌تایبه‌تی وه‌ك كوێخا حه‌مه‌ڕه‌شی گردی گۆ و حاجی مه‌حمودی بارامی گردی قازی و حاجی حه‌مه‌ساڵحی لابه‌لا و خاجی ساڵحی گێڵه‌ك وه‌ك كاكه‌ حه‌مه‌ی فه‌ره‌ج له‌ كتێبه‌كه‌یدا باسی ده‌كات، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ردا له‌ داستنای زه‌ڵم به‌ خوێنی 12 پێشمه‌رگه‌ ئاودرا، كه‌وه‌ك شێر په‌لاماریان دان له‌وانه‌،بەتایبەت پەلاماری شێرانەی شەهید حمە گوڵپی کە پاش نەمانی فیشەک  بە خەنجەرەکەی هەڵدەکوتێتە سەر دەبابەیەک و سەربازی سەر دۆشکەی دەبابەکە بەخەنجەر لەتو پەت دەکات، بەلام مەخابن  دەبابەیەکی تر لەدواوە  دەیداتە بەر ڕێژنەو لەوێدا شەهیدی دەکات، یان شه‌هید عه‌لی ئه‌حمه‌د هه‌ڵه‌بجه‌ی ئه‌ویش به‌ خه‌نجه‌ره‌وه‌ په‌لاماری ده‌بابه‌ ده‌دات ئه‌ویش شه‌هید ده‌كرێت، یاخود مام ئه‌مینی ده‌گاشیخان كه‌ته‌مه‌نی شه‌ست ساڵ بوو، پێش ئه‌وه‌ی ده‌بابه‌ی دووژمن بێته‌ پێشه‌وه‌ قاچی خۆی به‌ستبویه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ترس زاڵنه‌بێت به‌سه‌ریدا له‌ سه‌نگه‌ردا بمێنێته‌وه‌، هه‌رواشوو ده‌بابه‌ شێلاوی دواتر به‌شتوێنه‌كه‌یدا ناسیاونه‌.
و پاش نابه‌رامبه‌ری هێزی  پێشمه‌رگه‌ به‌رامبه‌ر دووژمن  ئه‌وه‌بو پێشمه‌رگه‌ پاشه‌كشه‌ی كرد بۆخورماڵ و بیاره‌ زه‌عیم سدیق و هێزه‌كه‌ی به‌ره‌و شاری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕێكه‌وتن گونده‌كانی سنوركه‌ی دایه‌ به‌رتۆپ و سوتاندن چه‌ند هاوڵاتیه‌كی مه‌دده‌نی كوشت ئه‌وانیش هه‌ریك له‌ ئامینی كاكه‌خان له‌ كوڵكونی خواروو، كه‌ ناسراوه‌ به‌(كوڵكنی حاجی حه‌مه‌سور)، عه‌لی كه‌ریم له‌ گوندی شیره‌مه‌ڕ ئه‌حمه‌دی فه‌قێ كه‌ره‌م له‌ كوڵكونی سه‌روو، كه‌ ناسراوه‌ به‌ (كوڵكنی فه‌قێ كه‌ره‌م)دواتر به‌ره‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕێكه‌وت له‌شاره‌كه‌ ده‌ستی كرد به‌ سوتانی بازاڕی هه‌ڵه‌بجه‌و زۆربه‌ی دوكانه‌كان تاڵانكران و باخی میری سوتان.
 
ناوی 12 شه‌هیده‌كه‌ی داستانی زه‌ڵم:
 
1_شه‌هید محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د حه‌مله‌(شه‌هید حه‌مه‌گوڵپی)
2_شه‌هید مام ئه‌مین كوێخا ئیبراهیم ده‌گاشێخانی ناسراه‌ به‌ (مام ئه‌مینی ده‌گاشێخانی)
3_شه‌هید سابیر حه‌مه‌حسێن ئه‌حمه‌د خورماڵی ناسراوه‌ به‌ (شه‌هید سابیر خورماڵی)
4_شه‌هید عه‌لی ئه‌حمه‌د مسته‌فا ناسراوه‌ به‌(شه‌هید عه‌لی ئه‌حمه‌د كه‌چه‌ڵی هه‌ڵه‌بجه‌ی)
5_شه‌هید نادر حه‌مه‌ حه‌سه‌ن
6_شه‌هید مه‌حمود محمه‌مه‌د ڕۆسته‌م ناسراوه‌ به‌ (شه‌هید مه‌حمود نه‌ژوێنی)
7_شه‌هید حه‌سه‌ن عه‌بدلقادر ئه‌حمه‌د هانه‌سوره‌ی ناسراوه‌ به‌ (شه‌هید حه‌سه‌ن عه‌بدلقادر نه‌وڕۆڵی)
8_شه‌هید عه‌لی حه‌مه‌ئه‌مین قادر باوابه‌گی ناسراوه‌ به‌ (شه‌هید عه‌لی ئێناخی)
9_شه‌هید میرزا عه‌بدلغه‌فور قادر ڕه‌حمان به‌گی ناسراوه‌ (شه‌هید میرزا غه‌فوره‌ سوری ئێناخی)
10_شه‌هید محه‌مه‌د عه‌بدلعه‌زیز محه‌مه‌د سه‌لیم به‌گ ناسراوه‌ به‌ (شه‌هید محه‌مه‌د سه‌لیم به‌گی ئێناخی)
11_شه‌هید عینایه‌ت ئه‌حمه‌د مه‌حمود وه‌یساڵی بۆینی ناسراوه‌ به‌ (شه‌هید عینایه‌ت ئێناخی)
12_شه‌هید كه‌ریم حه‌مه‌ساڵح.
 

سەرچاوەکان:

  1. كه‌لێره‌وه‌ سه‌یری ژیانی خۆم ده‌كه‌م. دكتۆر فایه‌ق گوڵپی. به‌رگی یه‌كه‌م1961 بۆ 1989.چاپخانه‌ی تاران. ساڵی  2018. لاپه‌ڕە:18.19.20
  2. هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ئامیزی مێژوودا. حه‌كیمی مه‌لا ساڵح. به‌رگی یه‌كه‌م. چاپی دووه‌م. چاپخانه‌ی چوارچرا. هه‌ولێر 2011. لاپه‌ڕە:310.311
  3. لاپه‌ڕەی هۆزی ئێناخی له‌ فه‌یسبوك له‌ڕۆژی 14ی8ی2026

ئامادەکردنی: سەرچڵ یونس عەبدولکەریم

126

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

فرۆشتنی موڵکەکەکانی شێخانی نەقشبەندی

فرۆشتنی موڵکەکان و گوندی ئەحمەدئاوایە لە لایەن بنەماڵەی شێخانی نەقشبەندی بە مەحموودخانی دزڵی. دوای سەرهەڵدانی شۆڕشی شێخ مەحموود و دابەشبوونی بەگزادە و سەرانی ناوچەی هەڵەبجە و هەورامان بە سەر لایەنگری شێخ مەحممود و چوونە پاڵ بەریتانیەکان، لە ساڵانی ١٩١٨ بۆ ١٩١٩دا ناکۆکییەکان دەگوازرێنەوە بۆ ناوچەکە و ئەحمەدئاوا دەبێتە مەکۆی شەڕ و کوشتار. بنەماڵەی بەگزادەکانی هەڵەبجە و بەریتانیەکان لە لایەک و مەحمودخانی دزڵی و پشتیوانانی لە شێخ مەحموود لە لایەکی ترەوە، کێشەی سەندنی باج لە خەڵکی سەرهەڵدەدات، بە هۆی بێلایەنیی شێخانی نەقشبەندی و ترسی فەوتانی موڵکەکانیان، ئەم ڕێکەوتنە ئەنجامدراوە، بەو هۆیەوە ئەحمەدئاوا بووەتە شوێنی پەنای مەحموودخان و سوارەکانی، ئەمەش مایەی بێزاریی ئینگلیزەکان بووە، بۆیە بۆردومانکراوە.

قاتوقڕی و گرانی لە سنوری هەڵەبجە

لە ناوەڕاستی پەنجاکانی سەدەی نۆزدە و بۆ ماوەی سێ ساڵ بەهۆی کەمی و بێبەرهەمی کشتوکاڵ و دانەوێڵە لە سنوری قەزای هەڵەبجە و گرانبوونی نرخی کاڵا و شمەک، کاربەدەستانی سنوری هەڵەبجە و لیوای سلێمانی لە ساڵی ١٨٥٩ نوسراویان بۆ والییەکانی میسر و ئەدەنە و سەیدا و قایمقامی ئەنتاڵیا کردووە، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی بەندەری ئەسکەندەروونەوە خۆراک و پێداویستی بگەیەنرێتە ناوچەکە و هانی بازرگانەکان بدرێت و تەماح بخرێتە بەردەمیان و لەوە ئاگادار بکرێنەوە، کە خەڵکی ناوچەکە لە چ ڕەوشێکی خراپدان، هەروەها ڕاسپاردەش دراوەتە کاربەدەستانی تەڕابلووسی شام، هەتا بە خێرایی کەشتیگەلی بارە گەنم بنێرنە بەندەری ئەسکەندەروونە بە مەبەستی گەیاندنی بە خەڵکی ناوچەکە. لەلایەکی تریشەوە بە کاربەدەستانی ئەدەنە و ئەنتاڵیا ڕاگەیەنراوە، کە ئەگەر لە حاڵێکدا ئازووقەی مولتەزیم (ئەوانەی بەرانبەر پارەیەکی دیاریکراو کۆکردنەوەی باج و خەراجیان لە دەوڵەت دەکڕییەوە) و بازرگانەکان بوونی هەبێت، پێویستە بە هاندان و تەماحپێدانیان ئەندازەی پێویست لەو ئازووقەیە بەخێرایی باربکرێتە کەشتییەکان و بەرەو بەندەری ئیسکەندەروونە بنێردرێت و لەوێشەوە بۆ ناوچەکە.

کارەساتى ١٩٦٤ی‌ گوندى حەسەنئاوا

بەهۆى شەڕی پێشمەرگه ‌و سوپاى عێراق لە ساڵی ١٩٦٤ هێرشکراوەتە سەر‌ گوندەکە و چوار کەس (کەريمى فەتاح و ساڵحى حەمەى حەمەمين و سۆفى کەريم و فەتاح کە (خوشکەزاى سۆفى کەريم بووە) و ميوانى خاڵى بووە و خەڵکى سەرشاتە بووە و لەو کاتەدا بە ميوانى لە حەسەن ئاوا بووە)، شەهیدبوون.

کڕینەوەی موڵکەکانی مەحموودخانی دزڵی

کڕینەوەی باخ و موڵکەکانی مەحموودخانی دزڵییە لە گوندی ئەحمەدئاوا لە لایەن شێخ عەلادینی نەقشبەندییەوە، دوای بەدیلگرتنی مەحموودخان لە ساڵی ١٩٣١ و ڕادەستکردنەوەی بە عێراق، دوای دووساڵ و لە ١٩٣٣دا ئینگلیزەکان بۆ ئازادکردنی داوای پارەیەکی زۆر دەکەن، لەو کاتەدا پەیداکردنی بۆ خزم و کەسەکانی لە دزڵی گران بووە و کەسیش توانای کڕینەوەی باخەکانی نەبووە، شێخ ئامادەیی دەردەبڕێت و دەیانکڕێتەوە. وا مەزەندە دەکرێت نرخیان حەوت کیسەخەنەی لیرەی ڕەشادی و پارەی زیوی سپی بووە. خاتوو ڕابیعەی خێزانی شێخ، کە خەڵکی (دیرالزور)ی سوریا بووە، ئاڵتون و بەشی خۆی لەوێ هێناوە بۆ کڕینەوەیان و ساڵی ١٩٣٦ ئەحمەد ئاوا بە موڵکی شێخ عەلادینی بیارە ناسێنراوە.

کشانەوەی قوتابخانە لە تەوێڵە

لە ئەنجامی ململانێ و خراپیی بارودۆخی سیاسی و گۆڕانکاری و شۆڕشەکانی کوردەوە، چەند جارێک لە لایەن میرییەوە هەوڵی کێشانەوەی دەزگاکان دراوە و بەو هۆیەوە قوتابخانە لە تەوێڵە داخراوە و چەندین کەس لەخوێندن بێبەشکراون‌. لەگەڵ کشانەوەدا شۆڕش بۆشاییەکەی بە دانانەوەی قوتابخانە پڕکردووەتەوە. ساڵی ١٩٦٢ ماوەیەک داخراوە، ١٩٦٣ بۆ ١٩٦٤ تەواوی ساڵەکە داخراوە، لەم ساڵەدا شۆڕش یەکەم قوتابخانەی خۆی کردووەتەوە. ١٩٦٥ بۆ ١٩٦٦ داخراوەتەوە و ١٩٦٧ کراوەتەوە. ١٩٧٤ بۆ ١٩٧٥ داخراوەتەوە و مامۆستا و قوتابیەکی زۆر هاتوونەتە نێو شۆڕشەوە و تاقیکردنەوە لە مانگی ئەیلولدا لەناو باخەکان ئەنجامدراوە. هیچ کام لەو ساڵانەی، کە شۆڕش قوتابخانەی بەڕێوەبردووە، بە ساڵی دەرچوون ئەژمار نەکراوە.

کوشتنی محەمەد غەیبی

کوشتنی محەمەد غەیبی کوڕی بابەئوەیسی مورشیدو مودەریسی مزگەوتی خورماڵ و دانیاڵی کوڕیەتی لە ساڵی ١٥٣٨دا بە دەستی عوسمانیەکان لە ئەنجامی شەڕی نێوان مەئمونبەگی بیگەبەگی حاکمی شارەزوور و دەڵەتی عوسمانیدا. ئەو شەڕە دە ساڵی خایاندووە و مەئمون بەگ بە دیلی ڕەوانەی ئەستەنبوڵ دەکرێت. دوای مردنی بابە ئوەیس مورشد و مودەریسی مزگەوتی گەورەی خورماڵ لە ساڵی ١٥٠١دا، محەممەد غەیبی کوڕی جێگەی دەگرێتەوە و گوڵعەنبەر دەبێتە ناوەندێکی زانستی و لە هەموولایەکەوە قوتابی ڕوویتێدەکات.