تاقانەکانی هەڵەبجە

دواین نوێکردنەوە: 2026-10-17


ئەو هاوڵاتییانەن، کە لە کیمیابارانکردنی ساڵی ١٩٨٨ی هەڵەبجەدا، تەواوی کەسوکارەکانیان لە دەستداوە و بە تەنیا ماونەتەوە:

١- ئاراس عابد ئەکرەم: ساڵی ١٩٦٦ لەدایکبووە. ١٢ ئەندامی خێزانەکەی شەھید بوون، دایک و باوک و چوار برا و شەش خوشک. ژیانی ھاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە.

٢- ئەکرەم محەممەد مەحموود: ساڵی ١٩٧٧ لەدایکبووە. پیشەی فەرمانبەرە، دانیشتووی شاری ھەڵەبجەیە. پێنج کەسی خێزانەکەی شەھید بوون، دایک و باوک و سێ برا. ژیانی ھاوسەریی پێکنەهێناوە.

٣- ئیکرام کەریم حەمەئەمین: ساڵی ١٩٦٥ لەدایکبووە. دانیشتووی سلێمانییە. چوار ئەندامی خێزانەکەی شەھید بوون. دایک و دوو برا و خوشکێکی شەھید بوون. ژیانی ھاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە.

٤- زەمزەم عەبدولکەریم حامید: ساڵی ١٩٨٧ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. نیشتەجێی شارۆچکەی دەربەندیخانە. چوار ئەندامی خێزانەکەی شەھید بوون، دایک و باوک و خوشک و برایەک. ژیانی ھاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە.

٥- خەرمان ئیسماعیل: ساڵی ١٩٨٧ لەدایکبووە. ئێستە فەرمانبەرە، دانیشتووی خانەقینە. چوار ئەندامی خێزانەکەی شەھید بوون، باوک و دایک و خوشکێک و دوو برا. ژیانی ھاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی منداڵێکە.

٦- ئالان توفیق: ساڵی ١٩٨٧ لەدایکبووە. پیشەی کاسبە و دانیشتووی ھەڵەبجەیە. حەوت ئەندامی خێزانەکەی شەھید بوون، باوک و دایک و پێنج خوشک و برا. ژیانی ھاوسەریی پێکهێناوە.

٧- ئیدریس عەبدولقادر مستەفا: ساڵی ١٩٧٢ لەدایکبووە. پیشەی ئەفسەرە. دانیشتووی شاری هەڵەبجەیە. هەشت ئەندامی خێزانەکەی شەھید بوون، باوک و دایک و پێنج خوشک و برایەک. ژیانی ھاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە.

٨- سوعاد حەسەن محەممەد: ساڵی ١٩٥٣ لەدایکبووە. کابانی ماڵە، ئێستە نیشتەجێی سلێمانین، گەڕەکی سەرچنار، پێنج ئەندامی خێزانەکەی شەھید بوون، باوک و دایک و دوو خوشک و برایەک. ژیانی ھاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە.

٩- تاھیر کەریم عەلی: ساڵی ١٩٦٤ لەدایکبووە. پیشەی کاسبە، پێشتر و ئیستاش دانیشتووی شاری ھەڵەبجەیە. هەشت ئەندامی خێزانەکەی شەھید بوون، باوک و دایک و سێ برا و سێ خوشک. ژیانی ھاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە.

١٠- مزەفەر ئەسکەندەر عەبدوڵا: ساڵی ١٩٧٨ لەدایکبووە. کاسبە، ئێستە دانیشتووی ناحیەی خورماڵە. شەش ئەندامی خێزانەکەی شەھید بوون، باوک و دایک و دوو خوشک و دوو برا. ژیانی ھاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە.

١١- شایستە نەریمان مستەفا: ساڵی ١٩٨٣ لەدایکبووە. مامۆستایە و دانیشتووی شاری ھەڵەبجەیە. پێنج ئەندامی خێزانەکەی شەھید بوون، باوک و دایک و خوشکێک و دوو برا. ژیانی ھاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە.

١٢- بەیان حەسەن حسێن: ساڵی ١٩٧٩ لەدایکبووە. کابانی ماڵە. دانیشتووی شاری ھەڵەبجەیە. پێنج ئەندامی خێزانەکەی شەھید بوون، باوک و دایک و دوو برا و خوشکێک. ژیانی ھاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی منداڵێکە.

١٣- سەروەر جەمال ڕەشید: ساڵی ١٩٦٩ لەدایکبووە. پیشەی کاسبە و دانیشتووی گەڕەکی جوولەکان بووە. ئێستا نیشتەجێی شاری سلێمانییە. دە ئەندامی خێزانەکەی شەھید بوون، باوک و دایک و پێنج برا و سێ خوشک، ساڵی ٢٠٠٥ ژیانی ھاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی منداڵێکە‌.

١٤- کامەران نەورۆز حەیدەر: ساڵی ١٩٧٦ لەدایکبووە. دانیشتووی وڵاتی بەریتانیایە. حەوت ئەندامی خێزانەکەی شەھید بوون، باوک و دایک و چوار برا و خوشکێک، ساڵی ٢٠٠٢ ژیانی ھاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە.

١٥- سەبیحە مەحموود سەعید: ساڵی ١٩٥٠ لەدایکبووە. کابانی ماڵە، ئێستە دانیشتووی شاری کەرکوکە. سێ ئەندامی خێزانەکەی شەھید بوون، باوک و دایک و خوشکێک. ژیانی ھاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ھەشت منداڵە.

١٦- نەسرین عەبدولقادر عەبدوڵا: ساڵی ١٩٦٤ لەدایکبووە. پیشەی کابانی ماڵە، دانیشتووی ھەڵەبجەیە. پێنج ئەندامی خێزانەکەی شەھید بوون، باوک و دایک و دوو برا و خوشکێک. ژیانی ھاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە.

١٧- یادگار سەعید: ساڵی ١٩٧٠ لەدایکبووە. کاسبە، دانیشتووی ھەڵەبجە- شەھیدانە، نۆ ئەندامی خێزانەکەی شەھید بوون، باوک و دایک و شەش برا و خوشکێک. ١٩٩١ ژیانی ھاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە.

١٨- نیھایەت محەممەد ئەمین: ساڵی ١٩٥٣ لەدایکبووە. کابانی ماڵە، دانیشتووی سلێمانییە. چوار ئەندامی خێزانەکەی شەھید بوون، دایک و خوشکێک و دوو برا. ژیانی ھاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە.

١٩- ھونەر محەممەد ڕەشید: ساڵی ١٩٨٠ لەدایکبووە. ئاسایشە، دانیشتووی ھەڵەبجەیە. شەش ئەندامی خێزانەکەی شەھید بوون، باوک و دایک و دوو خوشک و دوو برا. ژیانی ھاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە.

٢٠- خانم ئەحمەد محەممەد: ساڵی ١٩٧٤ لەدایکبووە. فەرمانبەرە و دانیشتووە ھەڵەبجەیە لە گەڕەکی کیمیاباران. حەوت ئەندامی خێزانەکەی شەھید بوون، باوک و دایک و چوار خوشک و برایەک. ژیانی ھاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە.

٢١- زینە حەیدەر عومەر: ساڵی ١٩٥١ لەدایکبووە. کابانی ماڵە و دانیشتووی شاری ھەڵەبجەیە. دوو ئەندامی خێزانەکەی شەھید بوون، باوکی و خوشکی. ساڵی ١٩٦٩ ژیانی ھاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دە منداڵە.

٢٢- ئەکرەم بارام تۆفیق: ساڵی ١٩٨٠ لەدایکبووە. ڕاگەیاندکارە و دانیشتووی شاری ھەڵەبجە- فەرمانبەرانە. دوو ئەندامی خێزانەکەی شەھید بوون، باوک و دایک. ژیانی ھاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە.

٢٣- تەلیعە محەممەد فەرەج: ساڵی ١٩٥٤ لەدایکبووە. کابانی ماڵە و دانیشتووی گوندی (مەلاوەیس)ی سەر بە شارۆچکەی خورماڵە. حەوت ئەندامی خێزانەکەی شەھید بوون، باوک و دایک و سێ برا و دوو خوشک، ژیانی ھاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵن.

٢٤- ڕەنجدەر عەلی سەعید: ساڵی ١٩٨٥ لەدایکبووە. پیشەی کاسبە و دانیشتووی ھەڵەبجەیە. حەوت ئەندامی خێزانەکەی شەھید بوون، باوک و دایک و چوار خوشک و برایەک. سەڵتە و ھاوسەرگیریی نەکردووە.

٢٥- دڵشاد محێدین محەممەد: ساڵی ١٩٦٥ لەدایکبووە. پیشەی کاسبە و ئێستە دانیشتووی وڵاتی سویدە. چوار ئەندامی خێزانەکەی شەھید بوون، باوک و دایک و دوو خوشک، ساڵی ١٩٨٧ ژیانی ھاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە.

٢٦- شادان ھیوا محەممەد: ساڵی ١٩٧٨ لەدایکبووە. پیشەی مامۆستایە و دانیشتووی وڵاتی نەرویجە. پێنج ئەندامی خێزانەکەی شەھید بوون، باوک و دایک و دوو براو خوشکێک، ساڵی ١٩٩٩ ژیانی ھاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە.

٢٧- ئیسماعیل ئیبراھیم مەجید: ساڵی ١٩٧٣ لەدایکبووە. پیشەی کاسبە و دانیشتووی وڵاتی بەریتانیایە. حەوت ئەندامی خێزانەکەی شەھید بوون، باوک و دایک و دوو خوشک و سێ برا، ژیانی ھاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵن.

٢٨- فەریدە حەمەسەعید محەممەد: ساڵی ١٩٦٤ لەدایکبووە. کابانی ماڵە و دانیشتووی سلێمانییە. پێنج ئەندامی خێزانەکەی شەھید بوون، ساڵی ١٩٨٠ ژیانی ھاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە.

٢٩- محەممەد عەلی محەممەد ئەمین: ساڵی ١٩٧٤ لەدایکبووە. پیشەی کاسبە و دانیشتووی دەربەندیخانە. چوار ئەندامی خێزانەکەی ئەنفال کراون، باوک و خوشک و دوو برا، ساڵی ١٩٩٥ ژیانی ھاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵن.

٣٠- عومەر سڵێمان قادر: ساڵی ١٩٧٩ لەدایکبووە. پیشەی فەرمانبەرە و دانیشتووی ھەڵەبجەیە. نۆ ئەندامی خێزانەکەی ئەنفال کراون، باوک و دایک و دوو خوشک و پێنج برا، ساڵی ٢٠٠٦ ژیانی ھاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی منداڵێکە.

٣١- فەرید عەبدوڵا عەزیز: ساڵی ١٩٦٤ لەدایکبووە. پیشەی کاسبە و دانیشتووی ھەڵەبجەیە. ١٢ ئەندامی خێزانەکەی ئەنفال کراون، باوک و دایک و چوار خوشک و شەش برا، ساڵی ١٩٨٥ ژیانی ھاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە.

سەرچاوەکان:

  1. تاقانەکانی جینۆساید لە کوردستان، ئیسماعیل ھەناری، چاپی یەکەم، ٢٠١٦، ل٥١٩-٦٥١.
  2. هەڵەبجەناسی، ئامادەکردن و کۆکردنەوەی: ئارام شەمێرانی، بەرگی یەکەم، چاپ یەکەم، تاران، ٢٠٢٢، ل١٠٦-١٠٧.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

96

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

مەلا قادری قادری

زاناو خوێندەوار و مدرس و وتاربێژە، ئیمام جومعەی مزگەوتی پاوە. ساڵی ١٩٥٣ز لە نوریاو لە دایک بووە  لای مامۆستا هەڵکەوتووەکانی ئێران و عێراق خوێندوویەتی و خوێندنی تەواوکردووە.لە هەردوو کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە ١٩٨٨ز و کۆڕەوە گەورەکەی ساڵی ١٩٩١ز ڕۆڵێ بەرچاوی هەبووە لە فریاکەوتن و بەتەنگەوەچوونی کوردانی باشووردا. لە پاڵ هەستی کوردانەی گەنجانی تردا، لیژنەیەکی یاریدەدەری ئاوارەکان دروستدەکات و لە وتاری جومعەدا بەتەنگەوەچوونی ئاوارەو لێقەوماوان لە تاعەت و عیبادەت بانتر وەسف دەکات. بەو هۆیەوە کوردانی ڕۆژهەڵات دەمودەستر دەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەئاوارەو بریندارانی هەردوو کارەساتەکە. دوای ڕاپەڕین ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لە ڕوداوەکانی مەرزی نێوان باشور و ڕۆژهەڵات، خێزاندارەو  لە شاری پاوە نیشتەجێیە.

زیاتر بزانە
مامۆستایى ئاینى

هەڵەبجە لە مێژووی خوێناوی عێراقدا

نووسین و ئامادەکردنی: سەریاس جوانڕۆیی چاپی یەکەم:چاپخانە: رێدار بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، ٢٠٢٦، تیراژ: ٥٠٠ دانە ناوەڕۆکی پەیوەندار: هەڵەبجە، بەشێک لە مێژووی هەلەبجە، قۆناغی ئاوەدانکردنەوەی شار بە ناوی هەڵەبجە، قەزای گوڵعەنبەر، هەڵەبجەو هەڵبژاردن، هەندێک لەو تاوانانەی بەرانبەر هەڵەبجە ئەنجامدراون، هەڵەبجە ١٩٧٧-١٩٨٨، جەنگی عێراق و ئێران، خۆپیشاندان و ڕاپەڕینەکانتاوەکو ١٣-٥-١٩٨٧، تۆپبارانی هەڵەبجەو کارەساتی قوتابخانەکەی سیروان، پەلاماری ئێران و داگیرکردنی هەڵەبجە، ئامادەکارییەکانی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر شاری هەڵەبجە،خەڵکی هەڵەبجە لەبەردەم چارەنوسێکی نادیاردا، چەکی کیمیایی، کیمیابارانی هەڵەبجە، ئێران چی برد لە هەڵەبجە، دۆسیەی قەرەبووکردنەوەی  هەڵەبجە لەبەردەم دادگادا، بەڵگەنامەکان.

پێگەی هەورامان لە بزاڤی ڕزگاریخوازی باشوری کوردستاندا(١٩٧٥-١٩٨٨)

ئامادەکردنی: صباح مجید فتاح چاپی یەکەم، ٢٠٢٦ ناوەڕۆکی پەیوەندار: هەرەسی شۆڕشی ئەیلول و دروستبوونەوەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی حزبەکان لە هەورامان(١٩٧٥-١٩٧٩) خەباتی چەکداری حزبەکان لە هەورامان، دۆخی دانیشتوانی ناوچەی هەورامان( ١٩٧٥-١٩٨٨) کردەی ڕاگواستنی گوندەکانی هەورامان، بزافب جەماوەری، خۆپیشاندان و ڕاپەڕینەکان لە هەورامان، کیمیابارانی دانیشتوانی ناوچەی هەورامان.

هەڵەبجە لە ژێر هەوری زەهراویدا

نووسینی: د. ئارام ئەسعەدعەبدولڕەحیم، زانا ئەحمەد عەلی چاپی یەکەم، ٢٠٢٦، سلیمانی ناوەڕۆکی پەیوەندار: پوختەیەک لە مێژووی هەڵەبجە،  ناوی ، جوگرافیای ، دانیشتوانی، پێمهاتەی کۆمەڵایەتی و، ئاینی و ڕۆشنبیری ، گرتنی شاری هەڵەبجە لە لایەن سوپای ئێرانەوە. کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، مێژووی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، بارودۆخی دانیشتوانیهەڵەبجەپاش کیمیاباران

ئەمیر سلیم ئەمین بەگ

ڕاگەیاندن کارە، لە دایک بووی گوندی  بەڵخەی هەورامان ، ساڵی 1972. سەروتای خوێندنی لە زێدی خۆی دەستپێکردووە، قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە هەڵەبجە خوێندووە، لەدواتێ قۆناغی ئامادەیی لە هەولێر خوێندووە، دەرچووی کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان -زانکۆی بەغدا 1995، لە ساڵی 1995پیشەی مامۆستایە -پسپۆڕی زمانی عەرەبی، لە ساڵی 2000 وەک راگەیاندکارێک کاری ڕاگەیاندن ئەکات . دەستی نوسینی شیعری هەیە بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی، 18ساڵە وەک پەیامنێر لە سنوری هەڵەبجە شارەزوور هەورامان کار ئەکات، لە ساڵی 2009  پەیامنێری کەناڵی سپێدە بووە،  لە 2018 پەیامنێری کەناڵی زاگرۆس عەرەبیە تا ئێستا بەردەوامە،  خاوەنی سێ منداڵە لە هەڵەبجە نیشتەجێیە

زیاتر بزانە
ڕاگەیاندکار

وەرزی هەڵەبجە

پڕۆژەیەکی گەورەی دانراوە لە دەروازەی شاری هەڵەبجە. پانۆرامای بیرهێنانەوەی ڕووداوی کیمیابارانی هەڵەبجەیە. وەک مۆنۆمێنت و سونبولی نەمری و ژیانەوە خۆی دەنوێنێت. کاری هونەرمەند (ڕەجا محەممەد عەلی)یە و لە‌ بیرۆکە و بە سەرپەرشتی هونەرمەند خۆیشیەتی، بە کەرەستە و میتاڵی هەمان ئەو چەک و موشەکانەی بەعسن، کە ١٦ی ٣ی ١٩٨٨ دران بە شاری هەڵەبجەدا و نەتەقینەوە. ساڵی ٢٠٠١ جێبەجێکراوە. لە باخچەی تەنیشت بەڕێوەبەرێتیی کشتوکاڵی هەڵەبجەدایە. بەردەکان لە عەنەب کۆکراونەتەوە بۆ بنکەی پڕۆژەکە، لە ناوەڕاستدا دەستی نزا بە نێرگزی ڕواوەوە بەرزبوونەتەوە، کە هێمای ژیانەوەن. لەبەر گۆڕانکاریی شەقامەکە ساڵی ٢٠٢٣ لابراوە.