قەڵا
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
کەوتووەتە سنوری گوندی (پشتە)ی سەر بە شارۆچکەی بەمۆ. گوندی (پشتە) لە گوندی (گڵێجاڵ) جیادەکاتەوە. لە گوندی (بەلەسۆ)وە درێژ دەبێتەوە بۆ سنوری گوندەکانی گڵێجاڵ و پشتە. ئاوی زۆربەی کانی و کارێزەکانی سنوری گوندەکانی بەمۆی تێ دەڕژێت. بە ناو شاخ و دەشتایی سنورەکەدا ڕێ دەکات، لە هەندێک شوێن قووڵیی چەمەکە دەگاتە (٢٠م). درێژیی چەمی قەڵا زیاتر لە (٢٠کم) دەبێت، لە کۆندا خەڵکى گوندەکانی سنوری بەمۆ بۆ ئاودێری کشتوکاڵ و باخداری سودیانلێبينيوە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (سەلام هانەدنی) لەگەڵ (بەرزان ساڵح عەزیز)، لەدایکبوو: ١٩٧٦، ئاستی خوێندن: سەرەتایى، پیشە: کاسب، لە ١٣ ى ١٠ ى ٢٠٢٣، لە پشتە.
- چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (سەلام هانەدنی) لەگەڵ (دارا فەرەج فەتاح)، لەدایکبوو: ١٩٨٣، ئاستی خوێندن: سەرەتایى، پیشە: فەرمانبەر، لە ١٤ ى ١٠ى ٢٠٢٣، لە گڵیجاڵ.
ئامادەکردنی: عەفان ئەحمەد عەلی,سەلام هانەدنی