شوان گێڵ
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
یەکێکە لە لقەسەرەکیەکانی چەمی بەڵخە. لە ئەنجامی یەکگرتنی جۆگەی (مێشلە و گۆشەبرێژ) پێکدێت. چەندین کانی و کانیاوی تێدەڕژێت وەک (مێشلە، مروا بەگلەی، ژنانە شەل، شەمێ، گۆشەبرێژ، فەریح). درێژییەکەی زیاتر لە چوار کیلۆمەتر دەبێت. پاش یەکگرتنی لەگەڵ چەمی (ڕێوڵە) لە نزیک کانی (سایە قەڵا) یەکدەگرن و پاشان دەڕژێنە ڕوباری سەرەکی تەوێڵەوە. سەرجەم باخەکانی گوندی بەڵخە پشتیان بە ئاوی چەمەکە بەستووە. لە نزیک (سایە قەڵا) گوندی (پاڵانیا) لە هاوار و بەڵخە جیـادەکڵاتەوە.
سەرچاوەکان:
- دابەشبوونی جوگرافی دەرامەتە ئاویەکان و چۆنیەتی بەکارهێنانی لە ناوچەی هەوراماندا، ڕێباز حەمەغەریب ئەحمەد، (ماستەر نامە)، زانکۆی سلێمانی، زانستە مرۆڤایەتیەکان، جوگرافیا، ٢٠١٧، ل٧٤.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (سالار محەممەد سەعید کەریم)، لەدایکبوو: ١٩٦٥، پیشە: فەرمانبەر و لێپرسراوی نەمامگەی سیروان، ئاستی خوێندن: ئامادەیی، لە ١٠ی ٤ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: کارزان عەدنان حەمەسەعید