شنروێ
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
کەوتووەتە سنوری گوندی (هاوار)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە شاخی شنروێ شۆڕدەبێتەوە بە ئاڕاستەی گوندەکە، کە لە (کەلی دارە ڕەش)ەوە دەستپێدەکات دەڕوات بەرەو (قەمان، زەردەڵان، هەوارگەی بۆینیان) پاشان باخی (وەزگێڵ) دواتر بۆ کانی (مەتی خەجێ)، پاشان باخی (مامۆستا فاتیح)، پاشان دەگات بە (ئەشکەوتی کەرەماڵی) لە بەشی خۆرئاوا. پاشان بەرزاییەکانی (دووقەڵاتان) دواتر بۆ (چەمی بیران) هەتاوەکو (بنەوانێ) لەکانی (کوچەڵان)دا کۆتاییپێدێت. چەند باخێکی لەسەرە. چەمێکی سەختە، بەتایبەت لە بەشی باشوریەوە لێژیەکەی زیاتردەبێتەوە. بەتایبەت لە ناوچەی (بیران) بەهۆی لێژی و سەختییەوە خاوەن باخەکان بە (پەیژە) لە هەندێک شوێندا سەردەکەون. گروپە شاخڕەوییەکان زۆر جار چەمی شنروێ هەڵدەبژێرن. بە گشتی سەرچاوەی ئاوی دەوڵەمەندی بۆ باخداری و ئاودێری لە گوندەکەدا هەیە. وەک کانیەکانی سەرەوە، کە ئاماژەیان بۆ کراوە کانی (چەمەکەری)، کە لە لای پەیڕەوانی یارسان بە پیرۆز تەماشادەکرێت.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (هێمن حەمەحسین حەمەسەلیم)، لەدایکبوو: ١٩٧٥، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ٤ی ٣ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: کارزان عەدنان حەمەسەعید