سووسێ
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
کەوتووەتە سنوری ناحیەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی (٠,٦٤کم٢) و(١٢٠٠ بۆ ١٦٠٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لەڕووی ڕامیارییەوە لە کۆندا گرنگیی زۆری هەبووە، ئەمەیش لەبەر شوێنەکەیەتی، کە ڕوانیوویەتی بەسەر ناوچەیەکی فراوان و هەمیشە شوێنێکی ستراتیجی بووە بۆ بەرگریکردن. جگەلەوەی دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و گژوگیای سروشتیی جۆراوجۆر و بووەتە سەرچاوەی بژێوی بۆ چەندین کەس. لەڕووی گەشتیارییەوە گرنگیی خۆی هەیە و سەیرانکەران بە تایبەتی لە وەرزی بەهاردا بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش سەردانیدەکەن.
سەرچاوەکان:
- سەردانی مەیدانیی ئامادەکار بۆ شوێنەکه، لە ١ی ٣ی ٢٠٢٣.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (هۆشیار حەبیب)، دانیشتووی گوندی (زەڵم)، لە ١ی ٣ی ٢٠٢٣.
- بەکارهێنانی بەرنامەکانی(Google earth pro, arc map arc GIS V١٠. ٨).
ئامادەکردنی: د. ڕێباز لوقمان مستەفا