سەرچەمەو زوزوگلان
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
کەوتووەتە باشوری گوندی (خەرپانی)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە نێوان چەمی (هانە یاسەمەن) و بەرزایی (ڕێزەخاڵ). چەمێکی دورودرێژە. لە کۆلێژییەوە دەستپێدەکات و بەرزدەبێتەوە، تا دەگاتە تلەسیاو و کانی مچەڕەش. لە بەشی خۆرهەڵاتییەوە بە (سەرچەمە) و لە بەشی خۆرئاوایەوە بە (زووزووگلان) بەناوبانگە. ژمارەیەکی زۆر کانی و کانیاوی لێیە، کە لە دیوی پشتەوە (هانە یاسەمەن)ەوە هەڵدەقوڵێت و لە خۆرهەڵاتیەو هیچ سەرچاوەیەکی ئاوی تێدانییە. لە وشکانییە نزیکەکانییەوە بەتەنها بە چەند مەترێک دەگەیتە ئاو. باڵندەی کێوی (بەتایبەت کەو)ی لێ زۆرە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (حاجی مەقصوود حەسەن عەلی)، لەدایکبوو: ١٩٤٦، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: خانەنشین، لە ٧ی ٤ی ٢٠٢٣.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (حاجی عیزەت محەممەد بارام)، لەدایکبوو: ١٩٤٤، پیشە: جوتیار، لە ٧ی ٣ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: کارزان عەدنان حەمەسەعید