ڕیشێن
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
کەوتووەتە سنوری گوندی (ڕیشێن)ەوە. لەگەڵ چەند جۆگەیەک، کە لە چیای سورێن لە باکوری شارۆچکەی خورماڵ لە بەرزی (١٥٠٠ بۆ ١٧٠٠م) لە ئاستی دەریا. بە دۆڵێکی تەسکدا بە ئاڕاستەی باشوری خۆرئاوا دەڕوات و دەگاتە دۆڵی (میری سور) پاشان بە گوندی (ڕیشێن) دەگات لە دەشتی (شارەزوور) پاشان دەڕواتە گوندی (قەدەفەری). خێرایی ئاوەکەی لە دەشتی شارەزووردا کەم دەبێتەوە. لە لای ڕاستی چەمەکە جۆگەی (دۆڵی سورێن و زورێن)ی پێدەگات. بە ئاڕاستەی باشور ڕێ دەگرێت، تا دەڕژێتە دەریاچەی (دەربەندیخان) لەنێوان گوندی (تەپەکەل و گردی شەریف). درێژیەکەی لە چیای سورێنەوە تادەگاتە ئاوڕێژگەکەی نزیکەی پێنج کیلۆمەتر دەبێت.
سەرچاوەکان:
- کاریگەری ئاووهەوا لەسەر بەرهەمهێنانی سەوزەی هاوینە لە پارێزگای هەڵەبجە، مقداد عمر عبدالله، (ماستەرنامە) لە زانکۆی سلێمانی، زانستەمرۆڤایەتییەکان، جوگرافیا، ٢٠١٥، ل٣٧.
ئامادەکردنی: کارزان عەدنان حەمەسەعید