دوواوان
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09
کەوتووەتە سنوری گوندی (هاوار)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە یەکگرتنی دوو چەم و دۆڵ پێکدێت. (گوێزە سەوز) لەبەری خۆرئاوا و (چەمی گوێزی هەیاس) لەبەری خۆرهەڵات. ناوبانگی هەیە. کانی و ئاوی زۆرە. باخەکانی پێکدێن لە گوێز و هەنارو توو و هەنجیر. بەپێی شوێن و هەر چەند سەد مەترێک ناوێکی تایبەتی لێنراوە. پێش ئەوەی بگاتە گوندی هاوار پێیدەوترێت (دۆڵی قوڵێ)، چونکە بە دۆڵێکی قووڵی تەنگدا دەڕوات. دواتر دێتە ناوباخەکانی گوندەکە و پێیدەوترێت چەمی (کانییە درێژ) چونکە ئەو کانیەی تێدەڕژێت. دواتریش پێیدەوترێت چەمی (کانییەی خواروو). پاشان درێژدەبێتەوە تا نزیک گوندی هاوار و پێیدەوترێت چەمی (گوێزە گەڵوازان). پاشان لەگەڵ چەمی (سۆڵە)دا، کە لە (تەوێڵە و سۆسەکان و پاڵانیا)ەوە دێت بۆ ناو هاوار، یەکدەگرن و چەمی (ئاشی) پێکدەهێنن. ئاوی ئەم هەموو چەم و کانی و دۆڵە بە چەمی ئاشیدا بە ئاڕاستەی گوندەکانی دەرەتوێ و هاوارەکۆن دەڕوات و پاشان دەڕواتە سنوری گوندی گریانە و لـەوێوە دەڕواتەوە سـەر ڕوباری سیروان.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (هۆشەنگ مارف عارف)، لەدایکبوو: ١٩٧٥، پیشە: مامۆستا، بڕوانامە: دبلۆمی باڵا، لە ٢٥ی ٢ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: کارزان عەدنان حەمەسەعید