سپى تل

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-10


لاپەڕەی 129

بەرزایی

کەوتووەتە زنجيرە چياى (شنروێ) لە هاوینەهەواری (وەزگێڵ) و بەرانبە قەدپاڵى (چاڵە شەخەڵين). چوار کیلۆمەتر لە باکورى خۆرئاواى گوندى (هاوار)ەوە دووره. لە بەرد و خاکێکى زۆر کراوەى نيمچە سپى پێکهاتووە و هەر بەو هۆیەشەوەیە پێیدەڵێن (ملەى سپى تل). ناوەکەی بۆ بوونی تاوێرە بەردی سپی، کە لەو شوێنەدا هەن، دەگەڕێتەوە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار (د. هێمن کەمال حەمەئەمین) لەگەڵ (هۆشمەند عەتا مەحموود)، لەدایکبوو: ١٩٨٥، بڕوانامە: دکتۆرا، مامۆستای زانکۆ، خەڵکى ناوچەکە، لە ١٧ی ٣ی ٢٠٢٣.
  2. بەشێک لە داتا و زانياریيەکان لە ڕێگەى سيستمى زانياريیە جوگرافيیەکان GIS ەوە‌ وەرگيراون.
  3. چاوپێکەوتنی ئامادەکار (کارزان عەدنان حەمەسەعید) لەگەڵ (هێمن حەمەحسین حەمەسلیم)، لەدایکبوو: ١٩٧٥، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ٤ی ٣ی ٢٠٢٣.

ئامادەکردنی: د. هێمن کەمال حەمەئەمین,کارزان عەدنان حەمەسەعید

3

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

هۆبە

کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (خەرپانی) و تەنیشت بەرزایی (ڕێزەخاڵ). زیاتر وەک هاوینەهەوارێک بەکارهاتووە و ژمارەیەک باخ و کانی و ئاوی سازگاری تێدایە. شوێنی حەوانەوە و پشوودانی (شێخ عەبدوڵای خەرپانی) بووە. دەوڵەمەندە بە ئاوی ژێرزەوی و خاکێکی بەپیتی هەیە. لە لێژایی و قەدپاڵیدا گۆڕستانی شێخەکانی خەرپانی لێیە.

قولەی فەقێیان

دەڕوانێت بەسەر شوێنە نزیکەکانی گوندی (چنار)دا. بەرزاییەکە بەناوی فەقێکانی گوندی (چنار)ەوە ناونراوە و فەقێکان لەوێ دانیشتوون و خوێندوویانە. لە ژێر ئەم بەرزاییەدا، دوو ئەشکەوتی بەناوبانگ هەیە، کە پێیاندەوترێت کەورگی زوڵفەقار و ڕەحمان جۆڵەک. پلەکانی کەوگێزە لەبەردەمیدایە و زەوی مەلا عەلی و کۆڵیتان دەکەونە بەرانبەریەوە.

کەکەوان

کەوتووەتە سەر ڕێگای مڵەخورد و کانییەکی تێدایە، کە ڕێبواران و کەسانی دیکە دەچنە سەردانی چیاکانی ناوچەکە. (١٨٥٩م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە و دەڕوانێت بەسەر دۆڵی زەڵم و کەڕەجاڵ و دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵ و باڵندەی کێوی.

کڵاشدڕ

کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (دەڵەمەڕ) لە بناری شاخی شنروێ. لە ڕووی تۆپۆگرافیەوە بەرز و ئەندازەيەک سەختە، بەهۆی سەختی و پێکهاتەی تاوێر و بەردەکانییەوە، بە کڵاشدڕ ناونراوە. دۆڵ و شیوی تێدایە و زیاتر وەک لەوەڕگا بەکارهاتووە.

گێجێ

کەوتووەتە دەشتی سازان و لە بەشی کۆتایی دەشتەکەیە. دەڕوانێت بەسەر ڕوباری سیروان و چەمی ئاوەمار. هۆکاری ناوهێنانەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە قولەیەکی بەرزی هەیە، ئەگەر سەیری چەمی سیروان کرابێت لەسەریەوە، سەر گێژی خواردووە.

لاهاڵی

کەوتووەتە نێوان کەورگی (ئەیاڵە مەڕ و تەپی ترجان)ەوە. لە گوندی (دەرەتوێ) هەڵکەوتووە. شوێنەکە لمی سوری تێدایە، کە بەهۆی ڕاماڵینی بارانەوە لەوێدا دروستبووە. ئەم شوێنە زیاتر وەک ناونیشانێکی ناوچەکە بەکاردێت.