ئاوەلێڵە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
کەوتووەتە سنورى گوندەکانى (قارەمانى، ميراولى، نێرگسەجاڕ). درێژییەکەی نزیکەی چوار کيلۆمەتر دەبێت. ئاڕاستەى ڕێکردنى ڕووەو باکورى خۆرئاوايە و لە گوندى ميراوليەوە سەرچاوە دەگرێت و بە خۆرئاواى گوندى قارەمانيدا تێدەپەڕێت و پاشان دەچێتە ناو خاکى گوندى نێرگسەجاڕ و پاشان لە نزيک دەشتى (زيارەتان) لەگەڵ چەمى کەنەکەوە يەکدەگرن و پاشان دەڕژێتە دەرياچەى دەربەنديخان، بەهۆى گەورەيى چەمەکەوە و ئاوى زۆرى تێدا کۆبووەتەوە و لەگەڵ خۆى کرداى ڕاماڵينى خاک تيايدا چالاک بووە، ئاوەکەى لێڵ بووە و بە چەمى ئاوەلێڵە ناسراوە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (مستەفا عارف محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٥٦، پیشە: کاسب، لە ٦ی ٦ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (ماجيد محەممەد نوورى مەحموود)ی ئەنجومەنی گوندی (قارەمانی)، لەدایکبوو: ١٩٧٦، ئاستی خوێندن: سەرەتايى، پیشە: جوتيار، لە ٦ی ٦ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ گوندی قارەمانی