ئاشی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09
کەوتووەتە گوندی هاوار و بەیەکێک لە سەرەکیترین ڕێرەوە ئاوییەکانی گوندەکە دادەنرێت. پاش ئەوەی لە سنوری گوندەکانی هەورامانەوە دێتە هاوار. چەمێکی دورودرێژی پڕ لە باخی گوێز تێدەپەڕێنێت تاکو بە ئاڕاستەی باشوری خۆرهەڵات دەڕوات و بەگوندەکانی هاوارەکۆن و گریانەدا تێپەڕدەبێت. دواتر بەئاڕاستەی خۆرهەڵات دەڕوات و ئاوەکەی دەڕژێتە ڕوباری (سیروان)ەوە. بەهۆی زۆریی ئاوەکەیەوە دوو (ئاشی ئاوی) تێدا دامەزاراوە. ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە نێو گوندەکەدا. بەشێوەیەک کە گەنم و دەغڵودانی گوندەکانی دیکەش هەر بەهۆی ئاوی چەمی ئاشیەوە کراوە بە ئارد. هۆکاری ناوەکەشی هەر بۆ بوونی ئەم دوو ئاشە دەگەڕێتەوە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (هۆشەنگ مارف عارف)ی لەدایکبوو: ١٩٧٥، بڕوانامە: دبلۆمی باڵا، پیشە: مامۆستا، لە ١٥ی ١١ی ٢٠٢٢.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ئاکۆ شاوەیس مەجید)ی لەدایکبوو: ١٩٧٠، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، لە ١٥ی ١١ی ٢٠٢٢.
ئامادەکردنی: کارزان عەدنان حەمەسەعید