جۆگە ئاودێرییەکانی گوندی سۆسەکان
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-12
ئەو جۆگە ئاوانەن لە چەمی خوارووی تەوێڵەوە بۆ ئاودێرانی باخەکانی سۆسەکان هەڵگیراون، کە بریتیین لە:
١- سۆسەکان: بنەوانەکەی لە باخی حەمەی حەمەسەعید (حەمەی هەمینە)دایە، بە باخەکانی بەردەم سۆسەکاندا دەڕوات، نزیکەی ١٠٠ باخ ئاو دەدات و دەگاتە باخی باقی حاجی حەسەن. کیلۆمەتر و نیوێک درێژە.
٢- پاڵانیا: بنەوانەکەی لە باخی هادی حاجی حەمەئەمین لە چەمی خواروی تەوێڵە هەڵدەگیرێت، زیاتر لە ٤٠ باخ ئاودەدات، تا دەگاتە باخی حاجی محەممەد. دوو کیلۆمەتر درێژە.
٣- وەزەزەرد: لەسەرچاوەی کانی وەزەزەرد هەڵدەگیرێت، تا دەگاتە دەگاکۆن باخی بابا عەلییەسانە. دوو کیلۆمەتر و نیو درێژە.
٤- دەرەقازان: بنەوانەکەی لە چەمی خواروی تەوێڵە لە نزیک ئەشکەوتی گاگیری هەڵدەگیرێت، تا دەگاتە باخەکانی مەلا کامیل. بێجگە لەمانە جۆگەکانی پاڵانیا و کاوەدەرێ و ماجۆڵەی شێخ و تەڵانەگۆرێش هەن. سێ کیلۆمەتر درێژە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (مەنسور ڕەسول عەبدولکەریم)، لەدایکبوو: ١٩٦٣، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: کارمەندی فەرمانگەی ئاو، لە ١٠ی ٢ی ٢٠٢٤.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (فاتح عەبدولقادر مستەفا)ی ئەنجومەنی گوندی (سۆسەکان)، لەدایکبوو: ١٩٦٥، ئاستی خوێندن: ناوەندی، پیشە: کاسب، لە ٢٠ی ٢ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم